تیمێك له توێژه‌ران له زانكۆی مه‌ك كواری له‌سه‌ر كاریگه‌ری گوێگرتنی موزیكی توند له‌سه‌ر هه‌ستیاری به توندوتیژی لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد. كاتێك موزیكی ڕاك و ڕۆڵ سه‌ریهه‌ڵدا، زۆربه‌ی دایك و باوكه‌كان پێیان وابوو كه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان ده‌بێت. له ئێستادا دایك و باوكان نیگه‌رانی موزیكی توند وه‌ك ڕه‌پ و مێتاڵن له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان. بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م موزیكانه 32 كه‌س گوێگری موزیكی مێتاڵ و 48 كه‌سی دیكه‌ش كه لایه‌نگرو گوێگری ئه‌و مویزكانه نه‌بوون، به‌شداری توێژینه‌وه‌یه‌كیان كرد. له توێژینه‌وه‌كه‌دا دوو وێنه به به‌شداربووان پیشاندرا كه یه‌كێك له وێنه‌كان توندوتیژی تێدا بوو. پاشان سه‌یریان كرد كه بزانن به‌شداربووه‌كان زیاتر له‌سه‌ر كام وێنه ته‌ركیز ده‌كه‌ن و ورد ده‌بنه‌وه. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه له‌نێوان دوو گروپه‌كه‌دا جیاوازییه‌ك نییه‌و هه‌ردووكیان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و وێنه ورد ده‌بنه‌وه كه توندوتیژی تێدایه. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات كه موزیكی توند وه‌ك مێتاڵ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر هه‌ستیاری مرۆڤه‌كان به توندوتیژی دروست نییه. توێژه‌ران جارێكی دیكه هه‌مان تاقیكردنه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه‌و له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كدا یان گۆرانییه‌كی مێتاڵ یا گۆرانییه‌كی شادیان بڵاوكرده‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا هیچ جیاوازییه‌ك به‌ده‌ست نه‌هات و هه‌ردوو گروپه‌كه زیاتر له‌و وێنه ورد ده‌بوونه‌وه كه توندوتیژی زیاتری تێدایه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure