ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه چاره‌سه‌ریان سه‌خته، له جه‌نه‌تیكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، وه‌ك نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان و شێرپه‌نجه. زۆر زانایان ده‌ستیان كردووه به دیزانی ده‌رمانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جینانه بكه‌نه ئامانج كه ده‌بنه هۆی ئه‌م نه‌خۆشییانه. دروستكردنی ئه‌م ده‌رمانانه به شێوه‌یه‌كی كارا زۆر كارێكی سه‌خته‌و تائێستا ژماره‌یه‌كی كه‌میان ڕه‌وانه‌ی بازاڕ كراون. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی نۆرس ئیستێرن له‌لایه‌ن "كی ژانگ" پڕۆفیسۆری كیمیا‌و زینده‌ناسی كیمیایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیستمێكی ناردنی ده‌رمان پێشنیار كراوه كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌م ده‌رمانانه كه به ئۆلیگۆنیلێۆتاید (oligonucleotides) به كاراییه‌كی زیاتر‌و تێچوویه‌كی كه‌متر به‌رهه‌مبهێنن. ئۆلیگۆنیلێۆتایده‌كان به ساده‌یی له‌ڕێگه‌ی گورچیله‌و جگه‌ره‌وه له خوێن پاكده‌كرێنه‌وه. هه‌ندێك له‌م ده‌رمانانه له‌گه‌ڵ ئانزیمه‌كانی ناو خوێن كارلێك ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش كاراییان كه‌مده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێگه بدرێت كه ئازادانه ئه‌م ده‌رمانانه به خوێندا بسووڕێنه‌وه ڕه‌نگه له هه‌ندیك كه‌سدا ببنه هۆی ژاراویكردنی له‌ش. توێژه‌ران هیوادارن به دروستكردنی داپۆشه‌رێك بۆ ده‌رمانه‌كان ڕێگه بگرن له‌و ئه‌و كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure