هه‌ستیاری مه‌مك له هه‌موو حاڵه‌تێكدا زیانبه‌خش نییه‌و چه‌ندین هۆكار ده‌توانن ببنه هۆی هه‌ستیاری مه‌مك. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا هه‌ستیاری ڕه‌نگه پیشانده‌ری نه‌خۆشییه‌ك بێت. مه‌مك پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزه كه به‌هۆی گۆڕانی هۆڕمۆنه‌كانی مانگانه، دووگیانی، شیردان و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن گۆڕانی به‌سه‌ردادێت. زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ستیاری مه‌مك ئه‌زموون ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری ئێشی مه‌مكیش زیادبكات. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه 51.5%ی خانمان له قۆناغێكی ژیانیاندا ئیشی مه‌مكیان بووه. ڕاده‌ی هه‌ستیاری مه‌مك له هه‌موو كه‌سدا وه‌ك یه‌ك نییه‌و كاتێك هه‌ستاری زۆر ده‌بێت، ڕه‌نگه ده‌رخه‌ری نه‌خۆشییه‌ك بێت. ئه‌و خانمانه‌ی كه شیر ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه كه هه‌ستیاری له مه‌مكێك یان هه‌ردووكیاندا زیادبكات. هۆكاره‌كانیش ده‌توانن بریتیبن له گیرانی لووله‌ی شیر، هه‌وكردنی مه‌مك (Mastitis) به‌هۆی گیرانی لووله‌ی مه‌مك، بڵقی شیر كه خاڵێكی سپییه له‌سه‌ر گۆی مه‌مك و هه‌ندێكجار زۆر هه‌ستیاره. برینداربوونی مه‌مك هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌ستیارییه. هه‌روه‌ها شیردانیش له هه‌ندێك كاتدا ده‌توانێت ببێته هۆی برینداربوونی گۆی مه‌مك. شوێنی مه‌مك ده‌كه‌وێته سه‌رووی ماسولكه‌كانی سینگ، ڕه‌نگه به‌هه‌ڵه هه‌ستبكه‌ن كه ئێشی ئه‌و ماسولكانه له ئێشی مه‌مكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌یه له‌كاتی سووڕی مانگانه‌دا ئێش یان هه‌ستیاری مه‌مكیان بێت. ئه‌و ئێشه به‌هۆی گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنه‌كانه. دووگیانبوون ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له ئاستی هۆڕمۆنه‌كان و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه هه‌ستیاری مه‌مك زیادبكات. له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ستیاری له هه‌ردوو مه‌مكدا ڕووده‌دات. هه‌ندێكجار هه‌ستیاری له مه‌مكێكدا له‌وانه‌یه نیشانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بێت. هه‌رچه‌ند ئێش یان هه‌ستیاری كه‌متر وایه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك دروستببن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure