ئێستا گه‌نجه‌كان گه‌وره‌ترین به‌شی مرۆڤایه‌تی پێكده‌هێنن. توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر گه‌نجانی سه‌رانسه‌ری جیهان كراوه ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجانی ئێستا له‌چاو 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر كێشه‌ی ته‌ندروستی و خۆشبژێوییان هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه جیهانییه‌دا زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی و خۆشبژێریی 1.8 ملیار كه‌س له ته‌مه‌نی 10 بۆ 24 ساڵ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كراوه. ئه‌م ڕێژه‌یه له گه‌نجان یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێكده‌هێنن. توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی مێلبۆرنی ئوسترالیا كراوه‌و دوازده پێوه‌ر له 195 وڵاتی جیهان بۆ لاوان له ساڵانی 1990 تا 2016 له‌به‌رچاو گیراوان. پێوه‌ره‌كان بریتین له: جگه‌ره‌كێشان، قه‌ڵه‌وی، كه‌مخوێنی، خوێندنی ناوه‌ندی، هاوسه‌رگیری منداڵان، خۆراك و نه‌خۆشییه نادرمه‌كان. د.ئازۆپه‌ردی به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له ته‌ندروستی لاوان له هه‌ندێك وڵات‌دا به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له‌و وڵاتانه‌دایه كه زۆرترین كێشه‌ی ته‌ندروستییان هه‌یه. سه‌رمایه‌گوازاریش له‌سه‌ر ته‌ندروستی لاوه‌كان به‌پێی پێویست نییه. بۆ وێنه به به‌راورد به ساڵی 1990، ئێستا 180 ملیۆن كه‌سی گه‌نج زیاتر هه‌ن كه كێشی زیاده‌یان هه‌یه یان قه‌ڵه‌ون و زیاتر له 75 ملیۆن كه‌س كێشه‌ی كه‌مخوێنییان هه‌یه". ئه‌و ده‌ڵێت "ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوێندنی ناوه‌ندییان ته‌واو نه‌كردووه 300 ملیۆن كه‌سه كه ته‌نیا كه‌مێك له ساڵی 1990 باشتر بووه، هه‌روه‌ها نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زی هێشتا دیار‌و به‌رچاوه. ئه‌گه‌ری بێكاربوونی ژنانی لاو سێ به‌رامبه‌ری پیاوانه". ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه نه ته‌نیا حكومه‌ته‌كان له‌وه ئاگادارده‌كاته‌وه كه پێویسته سیاسه‌تی نوێ بگرنه‌به‌ر به‌ڵكو ئه‌وه‌شمان پێده‌ڵێت كه هێشتا له زۆر وڵات‌دا كه داهاتیان كه‌مه به‌ڕوونی دیار نییه كه ئه‌وله‌ویه‌ت و پێشترێتییه‌كان چین. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure