هه‌ندێك له منداڵان ده‌توانن له ئۆتیزم ڕزگاریان بێت به‌ڵام ئاسه‌واره‌كانی هه‌ر ده‌مێننه‌وه
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا كراون، ئه‌نجامه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئۆتیزمی ببێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه گه‌وره ده‌بێت و كێشه‌كه‌ی بۆ هه‌موو ژیانی له‌گه‌ڵی ده‌مێنێته‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا له كۆڵیژی پزیشكی ئا‌لبێرت ئاینشتاین، ده‌ركه‌وتووه‌كه به‌شێكی زۆر له‌و منداڵانه كێشه‌كه‌یان ده‌مێنێت و پێوسیتیان به چاره‌سه‌ری ده‌روونی و فێركاری تایبه‌ت هه‌یه. لیزا شولمان پڕۆفیسۆری نه‌خۆشی منداڵان ده‌ڵێت "ئه‌وه دڵخۆشكه‌ره كه بۆمان ده‌ركه‌وت به‌شێكی له‌و منداڵانه‌ی كه نه‌خۆشی ئۆتیزمیان هه‌یه ده‌توانن له نه‌خۆشییه‌كه ڕزگاریان بێت و تا ڕاده‌یه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه باری ئاسایی له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌وه. به‌ڵام به‌شێكی زۆر له‌م منداڵانه هێشتا له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا كێشه‌یان ده‌بێت. نزیك به هه‌موویان كێشه‌ی فێربوون و زمان و هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌ر ده‌مێنێت". له توێژینه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر تۆماری پزیشكی 569 منداڵ لێكۆڵینه‌وه كرا كه نه‌خۆشی ئۆتیزمیان هه‌بوو. كاتی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه ته‌مه‌نی دوو ساڵ و نیوی بووه‌و تا ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ و نیو چاودێری منداڵه‌كان كراوه‌و ڕاهێنانیان پێكراوه. له‌دوای شه‌ش ساڵه‌كه 38 كه‌س له منداڵه‌كان واته 7%یان به‌پێی پێوه‌ره‌كان ئۆتیزمیان نه‌ماوه. 68 كه‌سیان كێشه‌ی زمان یان فێربوونیان بووه‌و 49%یان كێشه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان له به‌رامبه‌ر دیارده‌كانی ده‌ره‌وه وه‌ك كێشه‌ی سه‌رنجدان بووه، 29%یان كێشه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌روونی وه‌ك دڵه‌ڕاوكێیان بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure