هه‌ناسه‌كێشان سه‌ره‌كیترین هێمای زیندووبوونمانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ته‌مه‌نمان زیاتر ده‌بێت چۆنیه‌تی ههناسهكێشانیشمان ده‌گۆڕدرێت به‌ڵام كه‌متر كه‌س ئه‌و شته ده‌زانن. د.دهسماریاس له زانكۆی واشینگتۆن ده‌ڵێت "منداڵه‌كان كه‌ڵك له هه‌ناسه‌كێشانی دیافراگمی وه‌رده‌گرن به‌ڵام كه گه‌وره‌تر ده‌بین هه‌ناسه‌كێشانی سنگ به‌كارده‌هێنین". هه‌ناسه‌كێشانی دیافراگمی كه به هه‌ناسه‌كێشانی قوڵ یان هه‌ناسه‌كێشانی زگ ناسراوه له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیافراگم كه ماسولكهیهكه له خواره‌وه‌ی سییه‌كاندا، هه‌ناسه ده‌كێشین. ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ناسه‌كێشان زۆر له هه‌ناسه‌كێشانی سۆراكیك باشتره كه به هه‌ناسه‌كێشانی ته‌نك یان هه‌ناسه‌كێشانی سینگ ناسراوه‌و له‌مجۆره‌ی ههناسهكێشاندا كه‌ڵك له ماسولكه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سینگ وه‌رده‌گرین. مێلانیس ڕیڤێرا پسپۆڕی ده‌روونناسی نۆرینگه‌یی ده‌ڵێت "كاتێك به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سنگ و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سییه‌كان هه‌ناسه ده‌كێشن، ئۆكسیجنێكی كه‌متر هه‌ڵده‌مژن كه بۆ له‌ش و ئه‌ندامه‌كان زۆر پێویسته". هه‌ناسه‌كێشان ئاڵوگۆڕی گازه‌كانه. ئۆكسجین هه‌ڵده‌مژن و دوانه‌ئۆكسیدی كه‌ربۆن دهدهنهدهر، كه وه‌ك به‌رهه‌می لاوه‌كی خواردنهكانهو ده‌بێت له‌ش ئه‌و گازه بداتهدهر تاوه‌كو نه‌گاته ئاستی ژه‌هراویبوون. دهسماریاس ده‌ڵێت "تێگه‌یشتنێكی هه‌ڵه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌ناسه هه‌ڵبكێشیت و بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر هه‌ناسه بده‌یته ده‌ره‌وه باشترین كاره". ههناسهكێشانتان بگۆڕن تا ژیانتان بگۆڕڕێت! هه‌ناسه‌كێشانی له‌سه‌رخۆ، هه‌روه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره یارمه‌تیتان ده‌دات ئارام ببنه‌وه‌و بحه‌سێنه‌وه. توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م شێوازی ههناسهكێشانه گرژی و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مده‌كاته‌وه‌و توانای ته‌ركیزكردن و یاده‌وری باشتر ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ناسه‌كێشانی ته‌نك دڵه‌ڕاوكێ، گرژی ماسولكه‌كان و شه‌كه‌تی زیاد ده‌كات و له‌ئاكامدا ڕه‌نگه ببێته هۆی ئیشی زۆر‌و ژانه‌سه‌ر. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure