ڕه‌نگه له داهاتوودا پشكنینێكی خێرای چاو له‌لایه‌ن پزیشكی چاوه‌وه، یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه له ته‌ندروستی مێشك ئاگاداربینهوه. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ر زیاتر له 200 كه‌س له ناوه‌ندێكی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی چاو كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ڕه‌نگه كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌كانی خوێن له تۆڕینه‌ی چاودا، نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی مێشكیان ته‌ندروسته، ڕه‌گه‌كانی خوێن له ئاستی میكرۆسپكۆپیدا له پشته‌وه‌ی چاودا له به‌شی تۆڕینهدا، تۆڕێكی ئاڵۆز پێكده‌هێنن. له چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ریان هه‌یه ئه‌و تۆڕه چڕی كه‌متره‌و له هه‌ندێك شوێندا ته‌نانه‌ت تهنكیشه. پاش ئه‌وه‌ی توێژه‌ران هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ن، زایه‌ند، و ئاستی خوێنده‌واریشیان له‌به‌رچاو گرت، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و جیاوازییه له چڕی تۆڕه‌كه‌دا زۆر به‌چاوه. تویژینه‌وه‌كه له تۆڕینه‌ی چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌هایمه‌ریان یان كێشه‌ی مامناوه‌ندی ناسینی (cognitive) هه‌یه، جیاوازییه‌كی به‌رچاوی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌رخست كه ئه‌و كێشانه‌یان نین. ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رله‌وه‌ی نیشانه‌كانی زه‌هایمه‌ر وه‌ك پاكبوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری سه‌رهه‌ڵبده‌ن، نه‌خۆشییه‌كه پێشبینی بكرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure