پیسی هه‌وا زیاتر له 800 هه‌زار كه‌س له ئه‌وروپاو 8.8 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ده‌كوژێت ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ساڵێكدا به‌هۆی پیسی هه‌وا ده‌مرن، دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و ئاماره‌یه كه پێشتر پێشبینی كراوه. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر كاریگه‌ری پیسی هه‌وا له‌سه‌ر ڕێژه‌ی مردن كراوه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه له ٢28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا زیاتر له 790000 كه‌س له ساڵی 2015دا به‌هۆی پیسی هه‌وا مردوون. له‌م ژماره‌یه نزیكه‌ی 40بۆ80%یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ك وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه مردوون. ڕیژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌هۆی پیسی هه‌واوه مردوون دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به نه‌خۆشی هه‌ناسه‌كێشان مردوون. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له ساڵی 2015دا زیاد له 808 ملیۆن كه‌س به‌هۆی پیسی هه‌واوه مردوون له‌كاتێكدا پێشتر پێشبینی كرابوو كه 4.5 ملیۆن كه‌س به‌م هۆكاره بمرن. پڕۆفیسۆر تۆماس مۆنزێل به‌رپرسی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ماینزی ئه‌ڵمانیا ده‌لێت "بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له‌م ژماره‌یه تێبگه‌ین، ده‌بێت بزانن كه مردن به‌هۆی پیسی هه‌وا له ساڵێكدا زیاتره له مردن به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه، به‌وپێیه‌ی كه ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی به‌راوردی كردووه كه له ساڵی 2015دا، 7.2 ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه مردوون. ده‌كرێت خۆمان له جگه‌ره‌كێشان دوور ڕابگرین به‌ڵام بۆ پیسی هه‌وا ناتوانین". له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له‌هه‌ر ساڵێكدا بۆ هه‌ر 10000 كه‌س ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی پیسی هه‌واوه ده‌مرن 120 كه‌س زیاد ده‌كات. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure