هه‌وڵدان بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی شتێك، تواناییه‌كی زۆرتری ده‌وێت له‌وه‌ی كه شتێك به‌بیربهێنینه‌وه. ئه‌م نه‌ئجامه له توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌ده‌ستهاتووه كه له زانكۆی تێگزاس ئاوستین له‌ڕێگه‌ی وێنه‌گری ده‌مارییه‌وه كراوه. تویژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌بیرببه‌ینه‌وه پێویستمان به سه‌رنجدانێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و شته‌یه. ئه‌و ئه‌نجامه سه‌رسووڕهێنه‌ره به‌پێچه‌وانه‌ی توێژینه‌وه‌كانی پێشووتره كه باسیان له‌وه ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌بیرببه‌ینه‌وه ده‌بێت ئه‌و شته سه‌ركوت بكه‌ین یان سه‌رنجی خۆمانی له‌سه‌ر لاببه‌ین. لویس پیكاك یه‌كێك له توێژه‌ران ده‌ڵێت "ڕه‌نگه حه‌زبكه‌ین هه‌ندێك له بیره‌وه‌رییه‌كان له‌یادببه‌ینه‌وه كه زیانبه‌خشن وه‌ك یاده‌وه‌رییه ترۆماتیكه‌كان. به‌مشێوه ده‌توانین باشتر له‌گه‌ڵ ئه‌زموونه نوێیه‌كان خۆمان بگونجێنین. چه‌ندین ده‌یه توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه ئێمه ده‌توانین به‌پێی ویستی خۆمان شتێك له‌بیرببه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌وكاره ده‌كه‌ین هێشتا به‌ته‌واوه‌تی ڕوون نییه. كاتێك بزانین كه چۆن شته‌كان له‌بیرده‌به‌ینه‌وه، ده‌توانین ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كه‌سه‌كان پێشنیار بكه‌ین تا ئه‌وكاره بكه‌ن". له‌ڕێگه‌ی وێنه‌گری ده‌ماری و سه‌یركردنی چالاكی مێشك له‌كاتی له‌بیربردنه‌وه یان به‌بیرهێنانه‌وه‌ی شتێك، ئه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه كه مرۆڤه‌كان ده‌توانن شته‌كان له‌بیرببه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی شتێك به‌شێوه‌ی وشیارانه پێویستمان به ئاستێكی مامناوه‌ندی به سه‌رنجدان له‌سه‌ر ئه‌و شته‌یه هه‌یه. ئه‌نجامێكی تری ئه‌و توێژینه‌وه ئه‌وه بوو كه به‌شداربووان به شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌یانتوانی دیمه‌نه‌كان له‌بیرببینه‌وه تاوه‌كو ڕووخساری كه‌سه‌كان، چونكه ڕووخساری كه‌سه‌كان زانیارییه‌كی ئیحساسی و سۆزداری زیاتر هه‌ڵده‌گرن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure