به ناردنی ته‌زوویه‌كی ئه‌له‌كتریكی لاواز له‌ڕێگه‌ی ئه‌له‌كترۆده‌كانه‌وه، توانرا نه‌خشی ئه‌له‌كتریكی به‌شێكی تایبه‌تی مێشك ده‌ربهێنرێت و نیشانه‌ی خه‌مۆكی 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌م تویژینه‌وه‌یان كردووه باشتر بكرێت. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه بوو كه شێوازێكی تایبه‌تی هاندانی مێشك به‌ناوی tACS له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی خه‌مۆكیدا تاقیبكرێته‌وه. فرۆڵیچ پرۆفیسۆری چاره‌سه‌ری ده‌روونی له ناوه‌ندی كارۆلینا بۆ هاندانی ده‌ماری ده‌ڵێت "ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر 32 كه‌س توێژینه‌وه‌مان كرد، چونكه پێش ئێمه كارێكی له‌مشێوه‌یه نه‌كرابوو". شێوازی به‌كارهاتوو له‌م توێژینه‌وه‌دا جیاوازه له شێوازی باوی هاندانی مێشك به ته‌زووی كاره‌بایی، چونكه له‌م شێوازه‌دا بڕی ته‌زووه‌كه نه‌گۆڕ نییه‌و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. فرۆڵیچ ده‌ڵێت "كاتێك به یارمه‌تی هاوشێوه‌سازی كۆمپیوته‌ری ده‌ستمان به‌م توێژینه‌وه‌یه كرد، ئاكامه‌كانی ڕوون نه‌بوون. بۆیه به tACS ده‌ستمانكرد به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان. هیچ ڕوون نه‌بوو كه له ڕۆژانی دوای چاره‌سه‌ر یان چه‌ند هه‌فته دواتردا چی ڕووده‌دات. به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌ی ئێستا به‌ده‌ستمان هێناوه، دڵخۆشی كردووین كه ئه‌م شێوازه یارمه‌تی زۆر كه‌س بدات كه خه‌مۆكییان هه‌یه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure