هه‌ر كام له ئێمه له خاڵی تایبه‌تی ژیانماندا بڕیاری هه‌ڵه‌و لاواز ده‌ده‌ین. توێژه‌رانی زانكۆی ئاریزۆنا له‌سه‌ر ئه‌وه كارده‌كه‌ن تا باشتر بزانن بۆچی ئه‌و شته ڕووده‌دات و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی چاوه‌كانمانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه. بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی مرۆڤ، توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بیستنیان له‌سه‌ر 100 به‌شداربوو له تاقیگه‌دا كرد. هه‌ر به‌شداربوویه‌ك گوێی بۆ زنجیره‌یه‌ك له ده‌نگی كرته‌ی ماوس ده‌گرت. هه‌ندێك له كرته‌كان له‌لای گوێی ڕاست ده‌كران و هه‌ندێك له لای چه‌پ. پاشان لێیان ده‌پرسرین كه له‌نزیك كام گوێیان كرته‌ی زیاتر كراوه. هه‌ركام له به‌شداربووان به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی 760 جار ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر دووپاتكراو له هه‌رجارێكدا په‌تێرنی كرته‌كان له جاری پێشوو جیاواز بوو. به‌هۆی خێرایی تاقیكردنه‌وه‌كه، هه‌ڵه‌ی زۆر ده‌كراو له نزیكه‌ی 22%ی حاڵه‌ته‌كاندا، به‌شداربووان وه‌ڵامی هه‌ڵه‌یان ده‌دایه‌وه. له سه‌رجه‌م تاقیكردنه‌وه‌كاندا توێژه‌ران سه‌یری چاو و به‌تایبه‌ت پێڵووی به‌شداربووانیان له‌كاتی ڕوودانی هه‌ڵه‌یه‌كدا ده‌كرد. له‌ڕێگه‌ی دراوه‌یه‌ك كه له‌م توێژینه‌وه به‌ده‌ستهات، چوار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كران كه له هه‌ڵه‌كردندا كاریگه‌رییان هه‌یه. یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڕیاری هه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان قورسایی ناده‌ین به‌و ڕاستیانه‌ی كه له درێژایی كاتدا وه‌ریانده‌گرین. بۆ وێنه كاتێك گوێ بۆ وتاری كه‌سێك ده‌گرین زۆربه‌ی كه‌سه‌كان زیاتر سه‌رنج ده‌ده‌نه‌سه‌ر به‌شێكی تایبه‌ت وه‌ك سه‌ره‌تای وتاره‌كه. هۆكاری یه‌كه‌می هه‌ڵه نۆیزێك بوو كه له مێشكی به‌شداربوواندا هه‌بوو. مه‌به‌ست له نۆیز ئه‌وه‌یه كه مێشك نه‌توانێت به دروستی ڕاڤه‌ی ئه‌و زانیارییانه بكات كه وه‌ریانده‌گرێت. دوو هۆكاری دیكه‌ش بریتیبوون له چۆنیه‌تی به‌دوایه‌كدا هاتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو و حه‌زی به‌شداربووان بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ده‌ره‌نجامی تاقیكارییه‌كانی پێشوو له‌گه‌ڵ تاقیكاری ئێستادا بدۆزنه‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure