19/3/2019 09:13 AM

پەیامەکانی سەرا بە رووناکبیری ناسراوی عەرەب ناسێنران

رووناكبیری ناسراوی عیراقی شەوقی عەبدولئەمیر سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سه‌رای سلێمانی كردو له‌لایه‌ن بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیرییه‌وه‌ په‌یام و رووداوه‌ مێژوییه‌كانی سه‌رای سلێمانی بۆ ئه‌و رووناكبیره‌ روونكرایه‌وه‌.

ڕۆژى 18/3/2019 بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، بە یاوەری هەریەك لە كەسایەتی سیاسی د.عەبدولتیف رەشیدو رووناكبیری ناسراوی عیراقیی شەوقی عەبدولئەمیر سەرای سلێمانیان بەسەركردەوە بە مەبەستی لەنزیكەوە بینیی ئەو كە ئاسەوارە مێژووییە گرنگە پایتەختی رۆشنبیری كە زۆربەی رووداوە سیاسی و مێژووی و گەورەكانی سلێمانی لەناو سەراو لەبەردەم سەرا روویانداوە، بۆیە بۆتە رەمزی خۆڕاگری و بەهێزی پێگەی سلێمانی.

لە بەسەركردنەوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی زۆربەی لایەنە مێژووی و بایەخدارەكانی سەرای بۆ میوانەكان روونكردەوە بەتایبەت بۆ رووناكبیرێكی عەرەبی وەكو شەوقی عەبدولئەمیر كە لە ناوەندی فەرهەنگی و رووناكبیری عیراقی و عەرەبی جێدەستی دیارە.

عه‌بدولئه‌میر یەكێكە لەو رووناكبیری و رۆژنامەنووسیە ئەدەبیانە كە خاوەنی چەندین كتێب و توێژینەوەیەو جگە لەمەش سەرنووسەری چەندین رۆژنامەو گۆڤاریش بووە لە عیراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا بەتایبەت لە پاریسی پایەتەختی فەڕەنساو لە ئێستاشدا سەرنووسەری گۆڤاری (بین النهرین)ە لە بەغدا.

خاك - راگەیاندنی رۆشنبیری و هونەر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved