لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌شی چاودێری ئاسایشی سلێمانی له كۆگایه‌كدا له ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خواردنی ماوه بهسهرچووداو دوای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رجه‌می له‌ناوبرا. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌شی چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه درابوو به لیژنه هاوبه‌شه‌كان, هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی "رێستۆرانت و لیژنه‌ی 2 و لیژنه‌ی گۆگاكان" به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێكردو له ئه‌نجامدا له كۆگایه‌كدا له ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاری سلێمانی توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی "300" كلیۆگرام خواردنی ماوه به‌سه‌رچوو كه پێكهاتبوو له "بیبه‌ری تونی خۆشكراو, زه‌یتوون, خورما, هه‌مبه‌رگر". سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی: سه‌رجه‌م مه‌واده به‌سه‌رچووه‌كان له‌ناوبران و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure