كار‌ه به‌ردییه‌كانی هونه‌رمه‌ند جۆنی كلاسپه‌ر Johnny Clasper شێواز‌و فۆرمێكی دیاریكراو له خۆ ناگرێت، به‌ڵكو بریتین له دیمه‌نی خولاوه به جۆرێك كه هه‌موو خه‌یاڵ كۆده‌كاته‌وه‌و به لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت. خۆشه‌ویستی و خولیای ئه‌م هونه‌رمه‌نده بۆ هونه‌ركه‌ی له ورده‌كاری دیزاینه‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌و ده‌كه‌وێته به‌رچاوی بینه‌ر. له به‌ردی وشكه‌وه بۆ مۆزایكی چه‌ویین باڵانس له نێوان به‌رده‌كاندا ڕێكده‌خات. كلاسپه‌ر له توانایدایه ته‌ن و مادده‌ی ئاسایی بگۆرێت بۆ كاری هونه‌ری زۆر جوان. نرخاندن و گرنگی پێدانی هونه‌رمه‌ند بۆ كاره‌كه‌ی وای لێده‌كات كه به‌رده‌كانی خۆشبوێت و به زۆر ئاراسته‌ی جیایاندا ببات. كلاسپه‌ر دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ڕێگری هه‌ر سنورێك ده‌كات له‌به‌رده‌م كاره‌كه‌یداو، وه هه‌میشه به سۆز و خۆشه‌ویستیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وه‌ی كه ده‌یكات. كلاسپه‌ر دانیشتوی یۆرك شێری به‌ریتانیایه‌و ، وه ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌یه له پیشەسازیە‌كه‌دا. ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ڕابردوودا چووه‌ته زانكۆ بۆ خوێندنی خشتكاری، به‌ڵام له پاش ده‌ستكردن به كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی كرداریانه وه ژینگه‌یه‌كی ته‌واو جیاوازی بۆ خۆی دۆزییه‌وه. ئه‌وه‌ی كه كلاسپه‌ری به‌هێز كرد و وای لێ‌كرد كه له خشتكاری ساكاره‌وه كاری هونه‌ری به‌ردیین بكات، توانای داهێنه‌رانه‌ی خۆی بوو كه ئێستا به‌ردی ئاسایی ده‌كات به مۆزایكی زۆر سه‌رنج ڕاكێش.كلاسپه‌ر به پارچه‌ی بچوك ده‌ستی پێكردو پاشان چه‌ند پێشانگایه‌كی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا كرده‌وه.
خاك-ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure