ڕاپۆرته پزیشكییه‌كانی هۆڵه‌نده چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی (ئایدز)یان ڕاگه‌یاند.توێژه‌رانی سه‌نته‌ری پزیشكیی(ئه‌وته‌خریب)ی هۆڵه‌ندا چاكبوونه‌وه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كانی تووشبوو به ڤایرۆسی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی وه‌رگیراو (HIV) یان ڕاگه‌یاند، ئه‌و ڤایرۆسه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی ئایدز ، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین نه‌خۆشی تووشبوو به ئایدزه كه تا ئێستا به ته‌واوی چاكبووبێته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانه ئه‌وه‌یه كه زانست له‌م چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا به ته‌واوی و خێرایی هه‌نگاوی ناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه، چونكه به‌ر له 12 ساڵ یه‌كێك له تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ئه‌ڵمانیا چاكبووه‌وه و دوای ئه‌وه‌ش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له به‌ریتانیاش چاكبوونه‌وه‌ی تووشبوویه‌كی نه‌خۆشیی ئایدز ڕاگه‌یه‌ندرا‌و ئه‌مه‌ش سێیه‌مین نه‌خۆشه كه له هۆلاندا چاكده‌بێته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌خانه‌ی كه‌سێكه كه به‌رگریی هه‌یه به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی (HIV) بۆ كه‌سی نه‌خۆش و بۆ ئه‌وه‌ی توانا بدات به كه‌سی نه‌خۆش بۆ به‌رگریی كردن به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه و له دوا جاریشدا به‌هێز بوونی له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌دا. دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ماوه‌ی سێ مانگ چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و دواتر پزیشكه‌كان خانه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌یان پشكنیووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشه‌كه چاكبووه‌ته‌وه. پێگه‌ی (newscientist) یان (زانستی نوێ) ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئێستا جۆره هاوپه‌یمانێتییه‌ك هه‌یه له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر نه‌خۆشانی دیكه تاقیبكرێته‌وه به‌و ئامانجه‌ی ژماره‌یه‌كی زیاتری توشبوانی ئایدز چاكبكرێنه‌وه و له ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه ڕزگاریان بێت. نه‌خۆشی ئایدز یان كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگریی وه‌رگیراو نه‌خۆشییه‌كه له ڕێگه‌ی ڤایرۆسی (HIV)یه‌وه تووشی سیستمی به‌رگریی له‌شی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه، ئه‌م نه‌خۆشییه وه‌ك له ناوه‌كه‌یدا دیاره توانای سیستمی به‌رگریی له‌ش په‌كده‌خات و وا ده‌كات توشبووه‌كه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی په‌تا و درمه‌كان و تووشبوون به هه‌ندێك نه‌خۆشیی ترسناكدا بێت، ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه‌ش له ڕێگه‌ی شله‌كانی نه‌خۆشێكی تووشبووه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ كه‌سێكی ساغ له‌وانه‌ش چڵم و لیك و و خوێن و ئاوی پیاو و ته‌ڕیی ناو كۆئه‌ندامی زاووزێی ژن و خوێن، هه‌روه‌ها ده‌كرێت كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا له ڕێگه‌ی دایكییه‌وه بۆی بگوزازرێته‌وه و ده‌شكرێت له كاتی ساواییدا و به هۆی خواردنی شیریی دایكییه‌وه ئه‌و نه‌خۆشییه بگرێت جگه له‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی خوێنی ئالوده به و نه‌خۆشییه‌شه‌وه بگوازرێته‌وه یان به هۆی به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌رزییه‌كی ئالوده به‌و ڤایرۆسه و به‌كارهێنانی هه‌ندێك پێداویستی كه‌سی نه‌خۆشیشه‌وه بگوازرێته‌وه. له ساڵی 2007 دا ژماره‌ی توشبوان به نه‌خۆشی ئایدز گه‌یشتووه‌ته (33.2) ملیۆن كه‌س له جیهاندا و تا ئێستاش نزیكه‌ی (2.1) ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و له‌و ژماره‌یه‌ش(330000)هه‌زایان مناڵ بوون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری قوربانیانی ئه‌و نه‌خۆشییه له‌و به‌شه‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقیادایه كه ده‌كه‌وێته نزیك بیابانی گه‌وره، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كۆسپێكی گه‌وره له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی و تێكشكاندنی سه‌رمایه‌ی مرۆیی له‌و ناوچه‌یه‌دا. جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی (19)ه‌وه ده‌ركه‌وتوون و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیاتر بووه و له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا به ته‌واوی هۆكاریی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ناسراوه و به‌رده‌وام ناوه‌نده زانستیی و پزیشكییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌وره‌یان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشییه‌ك.
سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure