له وه‌رزی به‌هاردا جۆره‌كانی گژوگیای كوردی زۆر ده‌بن و خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له خواردنی ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕووه‌كانه به‌ها خۆراكییه‌كه‌یان چییه‌و سووده‌كانی چین؟ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌مباره‌وه بۆ سایتی خاك وتی: سوودو گرنگی كنگر له‌مانه‌دایه: 1-ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی باش له ئاسن، مه‌گنسێوم، ڤیتامینه‌كانی وه‌ك(K), (C), (B) ، كاربۆهیدراتی ئاڵۆز‌و ڕیشاڵ و مادده‌ی دژه‌ئۆكسانه‌كان و چه‌ورییه به‌سووده‌كان و پڕۆتین و ئاو 2-یارمه‌تی دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له خوێن ده‌دات. 3-یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره له خوێندا له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌موو جۆره‌كانیان هه‌یه. 4-یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان. 5-یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر. 6-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین. 7-یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ئه‌دات له‌كاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له قه‌ڵه‌وی. 8-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و خۆپاراستن له مایه‌سیری و ته‌هیجی كۆڵۆن. 9-كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولكه‌كان. 10-ڕۆڵی هه‌یه له كه‌مكردنه‌وه‌ی بێهێزی و شه‌كه‌تی و بێتاقه‌تی به‌رده‌وام. 11-پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی گورچیله‌و میزه‌ڵدان و جگه‌ر. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure