23/3/2019 09:12 AM

سوودو به‌ها خۆراكییه‌كانی كنگر

له‌ وه‌رزی به‌هاردا جۆره‌كانی گژوگیای كوردی زۆر ده‌بن و خه‌ڵكێكی زۆر ڕوو له‌ خواردنی ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕووه‌كانه‌ به‌ها خۆراكییه‌كه‌یان چییه‌و سووده‌كانی چین؟

د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌مباره‌وه‌ بۆ سایتی خاك وتی: سوودو گرنگی كنگر له‌مانه‌دایه‌:

1-ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسێوم له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی باش له‌ ئاسن، مه‌گنسێوم، ڤیتامینه‌كانی وه‌ك(K), (C), (B) ، كاربۆهیدراتی ئاڵۆزو ڕیشاڵ و مادده‌ی دژه‌ئۆكسانه‌كان و چه‌ورییه‌ به‌سووده‌كان و پڕۆتین و ئاو

2-یارمه‌تی دابه‌زینی كولیسترۆڵی خراپ له‌ خوێن ده‌دات.

3-یارمه‌تی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێندا له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌موو جۆره‌كانیان هه‌یه‌.

4-یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سكبوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان.

 5-یارمه‌تی خۆپاراستن ده‌دات له‌ نه‌خۆشی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك و هه‌ندێك جۆری شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.

6-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌ی برین.

7-یارمه‌تی دابه‌زینی كێشی له‌ش ئه‌دات له‌كاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له‌ قه‌ڵه‌وی.

8-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و خۆپاراستن له‌ مایه‌سیری و ته‌هیجی كۆڵۆن.

9-كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولكه‌كان.

10-ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بێهێزی و شه‌كه‌تی و بێتاقه‌تی به‌رده‌وام.

11-پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی گورچیله‌و میزه‌ڵدان و جگه‌ر.

خاك – تانیا ئاواره‌




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved