23/3/2019 09:24 AM

كێشانی 30 دەقیقە نێرگەلە چ زیانێكی هەیە؟

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە كێشانی نێرگەلە چەندین زیانی تەندروستی هەیەو زیانی گەورە لە ترپەی دڵ و فشاری خوێن و گرتنی خوێنبەرەكان هەیە.

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆی كالیفۆریای لۆس ئەنجلۆس لەسەر 48 كەس ئەنجامدراوە كە هیچ كێشەیەكی تەندروستیان نەبووەو پێشتریش جگەرە كێش نەبوون، دواتر خراونەتە ژێر چاودێریيەوە كە چەند جارێك نێرگەلەیان كێشاوە. بەڵام پێشئەوەی بخرێنەژێر تاقیكردنەوەكە پشكنینی لێدانی دڵ و فشاری خوێن و جوڵەی خوێنبەرەكانیان كردووە.

لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكەدا توێژەرەوان بۆیان دەركەوت كە دوای 30 دەقیقە لە كێشانی نێرگەلە، بەكارهێنەران لێدانی دڵیان لە یەك خولەكەدا بەرزبۆتەوە بۆ 16 ترپە، هەروەها بە شێوەیەكی بەرچاو فشاری خوێنیان بەرزبۆتەوە.

توێژینەوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە كێشانی نێرگەلە بۆ ماوەی نیو سەعات، ئەوا چۆن جگەرەكێشان دەبێتە هۆی رەقبوونی دەمارەكان، بەهەمانشێوە نێرگەلەش هەمان زیانی هەیە، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەندێك لەو كەسانەی نێرگەلە دەكێشن زۆرینەی جار لە سەعاتێك زیاتر نێرگەلە دەكێشن، بەمەش زیانەكانی دەبێتە دوو هێندە.

لە كۆتايیشدا توێژینەوەكە رایگەیاند تێكەڵكردنی تامی میوەو (هەنگوین) دەبێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی و گەنجان هاندەدات زیاتر بچن بەلای كێشانی نێرگەلەدا.


خاك - و/گۆران قادر
س: سكای نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved