ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی پێستی چه‌ورن زیاتر ئه‌گه‌ریان هه‌یه توشی به‌كتریاو مادده زیانبه‌خشه‌كان ببن له‌سه‌ر پێستیان، به‌هۆی ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌سه‌ر پێستیان دروستده‌بێت و ئه‌و ماددانه له‌خۆی ده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ی پێستت توشی هه‌ستیاری و تێكچوون نه‌بێت، ئه‌وا پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه بكه: * ئه‌و گیراوانه‌ی رۆژانه له ئاژانسه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه بۆ جوانی و رهونهقداركردنی پێست، به‌بێ پرسی پزیشك به‌كاری مه‌هێنه، چونكه ئه‌وجۆره گیراوانه بۆ پێستی چه‌ور ده‌بێت به شێوازی تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت. * دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌زۆر شتنی به سابوونی ئاسایی یان هه‌ر به ئاو، به‌ڵكو ده‌بێت به سابوون و كرێمی تایبه‌ت به پێستت بیشۆیت تا ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه تێیدایه چه‌وری سه‌ر پێستت به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست لاببات. * به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئاوی گه‌رم ده‌موچاوت مه‌شۆ، چونكه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی چه‌وری زیاتر، بۆیه پێویسته یان ئاوی شیله‌تێن یان سارد به‌كاربهێنن. * ده‌بێت كرێمی شه‌وان و رۆژانه‌ت جیاواز بێت به‌پێی پێستت، ئه‌گه‌رنا پێستت له گهنجیتهوه ده‌ستده‌كات به چرچبوون. هه‌روه‌ها ئه‌و كرێمانهشی به‌كاریده‌هێنیت ده‌بێت رێژه‌ی چه‌وری تێدا زۆر كه‌م بێت. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure