له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی به‌هاردا كه‌شوهه‌واش به‌ره‌و گه‌رمی ده‌ڕوات، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌هارو هاویندا به‌رده‌وامبیت له‌سه‌ر خواردنی سارده‌مه‌نی تێبینی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر دروستكردنی شیره‌مه‌نی به ماست و هه‌نگوین و هه‌روه‌ها میوه‌و چه‌ره‌س. كه‌ره‌سته‌كان: 500 غرام ماستی شیرین 5 كه‌وچكی چێشت هه‌نگوین 300 غرام شلك 50 غرام فستق شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا هه‌م میوه‌ی شلك و سفتقه‌كان وردبكه. * له‌ناو قاپێكدا ماست و هه‌نگوین تێكه‌ڵبكه، دواتر نیوه‌ی شلك و فستقه‌كان تێكه‌ڵ به ماسته‌كه بكه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی به‌جیا دابنێ. * ئێستاش قاڵبێكی كێك برژاندن ده‌ستنیشان بكه‌و له‌سه‌ر هاوشێوه‌ی قاڵبه‌كه كاغه‌زی كێك برژاندن دابنێ. * له‌ناو هه‌موو قاڵبێكدا چوار كه‌وچك تێكه‌ڵه‌ی ماسته‌كه تێبكه، دواتر كه‌مێك شلك و فستقیان به‌سه‌ردا بكه. * له كۆتاییشدا بیخه‌ره ناو به‌فرگره‌وه تا جوان ده‌یبه‌ستێت، تێبینی ده‌ده‌ین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی شه‌واندا له‌ناو به‌فرگر دایبنێ تا بۆ رۆژی دواتر ئاماده‌بێت. * له‌كاتێكدا له‌ناو به‌فرگر ده‌ریده‌هێنیت ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م دایبنێ تا كه‌مێك شلده‌بێته‌وه، دواتر به‌ئاسانی ده‌توانی كاغه‌زه‌كه‌ی لێبكه‌یته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure