زانایانی ئه‌مریكا جۆره به‌كتریایه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه كه كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت و پیسبوونی ژینگه‌ش قه‌لاچۆ ده‌كات.بۆ یه‌كه‌مین جار زانایانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك زینده‌وه‌ریی ئه‌ندامییان دۆزییه‌وه كه پیسبونی ژینگه قه‌لاچۆ ده‌كات و كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنێت، به هیواشن له ئاینده‌دا بتوانن ئه‌و وزه‌یه‌ی به‌كتریاكه به‌رهه‌می ده‌هێنێت بیقۆزنه‌وه بۆ كارپێكردنی هه‌ندێك سیسته‌م. ئه‌و زانایانه له قوڵایی ناوچه‌ی پارێزراوی سروشتی (یلوستۆن)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڕان بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و به‌كتریایه كه خۆی گونجاندووه له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت له كانیاو و سه‌رچاوه‌ی ئاوه گه‌رمه‌كاندا بژی كه پله‌ی گه‌رمای له (90) پله‌ی سه‌دیی زیاتره. زانایان ده‌ڵێن» ئه‌وان ویستویانه توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌كتریا( كه‌هرۆجینی)یه بكه‌ن به هۆی ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه و به‌و هیوایه‌ن له داهاتوودا به‌كاری بهێنن بۆ كارپێكردنی هه‌ندێك ئامێر». به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه‌یه به‌لای زاناكانه‌وه ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌ركه كه‌مێك قورس بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریایه له ژینگه‌ی زۆر تایبه‌تدا ده‌ژی، ئه‌مه‌ش وای لێكردووون كه توانای به‌كتریاكه له‌و ژینگه‌یه‌یدا تاقیبكه‌نه‌وه. پێویسته بوترێت: ئه‌و به‌كتریایه كه كاره‌با دروستده‌كات توانایه‌كی تایبه‌تیشی هه‌یه بۆ گۆرینی پیسكه‌ره ژه‌هراوییه‌كان بۆ ماده‌یه‌ك كه زیانی كه‌متر بێت. هه‌روه‌ها به‌كتریاكه له‌كاتی هه‌رسكردندا جۆره ئه‌لكترۆنێك كه به له‌شیدا ده‌ڕوات وه‌ك تاڵه‌مووی مرۆڤ له گیانی دێته ده‌ره‌وه و وه‌ك ته‌لی كاره‌بای لێدێت، له‌و پرۆسه‌یه‌شدا كه توانایه‌كی به‌رزی به‌كتریاكه نیشان ده‌دات ته‌وژمێكی كاره‌بایی دروست ده‌بێت كه ده‌توانرێت بۆ هه‌ندێك ئامێر به‌كاربهێنرێت كه پێویستی به وزه‌ی زۆر نییه. له‌و كاته‌ی كه زانایان هیوادارن له ئاینده‌دا بتوانن سود له‌و وزه‌یه ببینن كه به كتریاكه به‌رهه‌می ده‌هێنێت بۆ كارپێكردنی هه‌موو جۆره ئامێرێك، به‌ڵام ئه‌و جۆرانه‌ی زاناكان له تاقیگه‌دا گه‌شه‌یان پێده‌ده‌ن زۆر سنوردارن. هاوكاتیش به به‌كارهێنانی ئه‌و به‌كتریایه‌ی كه له ژینگه‌ی سروشتی‌دا ده‌ژین وه‌ك ناوچه‌ی پارێزراوی (یلوستن)ی ئه‌مریكا، زاناكان گره‌و له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی توانای ئه‌و به‌كتریایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با‌و هاوكاتیش نه‌هێشتنی پیسبوونی ژینگه. سه‌رچاوه: BBC
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure