كێشی زیاده‌ی هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی زۆر كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه له‌جه‌سته‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كالۆرییه‌كی زۆری ناته‌ندروست له‌ڕێگای خۆراكه‌وه ده‌چێته ناو جه‌سته‌وه و ناهێڵێت كه‌سه‌كه كێشی دابه‌زێت. ڕێگا زۆره بۆ كێش دابه‌زاندن وه‌ك ڕێجیم و وه‌رزش كردن، به‌ڵام ئاماده‌كردنی چای مه‌عده‌نووس و خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش. بۆچی چای مه‌عده‌نووس؟ مه‌عده‌نووس ده‌وڵه‌مه‌نده به‌مادده خۆراكییه‌كان‌و ڤیتامینه‌كانی A, B, C, K و فۆله‌یت و كانزاكانی وه‌ك ئاسن و پۆتاسیۆم و كالسیۆم و فۆسفۆر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژه‌ئۆكسانه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه له‌مه‌عده‌نووسدا واده‌كات یارمه‌تی جه‌سته بدات له‌ئاوی زیاده ڕزگاری بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مادده خۆراكییه‌كانی له‌ده‌ست بدات. له‌نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه مه‌عده‌نووس گلوكۆزی ناو خوێن كه‌مده‌كاته‌وه له‌نه‌خۆشه‌كانی شه‌كره‌دا یارمه‌تی هاوسه‌نگ ڕاگرتنی كێشی جه‌سته ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به هێشتنه‌وه‌ی جگه‌ر به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه و یارمه‌تی كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن ده‌دات به به‌هێزی بمێنێته‌وه. چۆن ئه‌م چایه كارده‌كات؟ ده‌توانیت مه‌عده‌نووس بكه‌یت به‌شه‌ربه‌ت له‌جیاتی شه‌ربه‌ته شیرینه‌كان بیخۆیته‌وه یاخود بۆ ئاماده‌كردنی وه‌ك چا ده‌بێت پێنج كه‌وچكی زه‌ڵاته مه‌عده‌نووسی جنراو بخه‌یته ناو یه‌ك لیتر ئاوه‌وه بۆ ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك، پاشان باش تێكی بده و ئاوه‌كه‌ی بخۆره‌وه، گه‌ر ده‌ته‌وێت شیرینی بكه‌یت ده‌توانیت كه‌مێك هه‌نگوینی تێكه‌ڵ بكه‌یت.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure