سێنته‌ری جێنده‌رناسی له سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌و بابه‌تی جێنده‌رناسیش ده‌خوێنرێت. ڕۆژى 24\3\2019 به ئاماده‌بوونی د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی و دارایی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای جێنده‌رناسی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و د.محه‌مه‌د حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌بواری جێنده‌رناسی له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌برد. له ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا وتاری د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌لایه‌ن د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د مسته‌فا نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرا، له وتاره‌كه‌یدا د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د به‌ناوی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و ستافی وه‌زاره‌ت ده‌ستخۆشی له ڕێكخه‌رانی وۆركشۆپه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی كوردستان كرد. هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه به به‌ستنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و وتی: دوای په‌سه‌ندكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ڕاسپارده‌كان كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاری كردنه‌وه‌ی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان درا. وتیشی: هاوكات بڕیاری خوێندنی بابه‌ته‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكان ده‌ركرا. له به‌شێكی دیكه‌ی وۆركشۆپه‌كه‌دا، خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له وته‌یه‌كدا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ خزمه‌تكردن به‌بواری جێنده‌رناسی خسته‌ڕوو و وتی: ئه‌مه یه‌كه‌مین كاری دامه‌زراوه‌یی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مانه، كه كار له‌سه‌ر یه‌كسانی جێنده‌رناسی و پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان ده‌كات، هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئه‌مه‌ل جه‌لال كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌باره‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان و ستراتیجی كاره‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی ژنان خسته‌ڕوو. هه‌ر له‌و وۆركشۆپه‌دا د.محه‌مه‌د حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماژه‌ی به چالاكيیه نێوده‌ڵه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كرده و وتی: له وڵاتان به‌شداری كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسه زانسیته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد كار بۆ وه‌رگرتنی فه‌ند بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتان و ڕێكخراوه جیهانیه‌كانی تایبه‌ت به‌بورای ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدرێت سنوری كاره‌كانیان فراوان بكه‌ن و سوود له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرن. له وۆركشۆپێكی تایبه‌ت به‌بواری جێنده‌رناسی گفتوگۆ له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتوی سێنته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی كوردستان كرا‌و نه‌خشه‌ڕێی كاری داهاتوو و چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌تی جێنده‌رناسی گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا‌و چه‌ند پێشنیازێك بۆ ئه‌و بابه‌تانه گه‌ڵاڵه كران. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure