فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" سەبارەت بە بەرخۆدانی کچانی کوردیی کۆبانێ لەلایەن ڕەخنەگران و ڕۆژنامەنووسانی سینەمایی جیهان بە باشی هەڵسەنگێندرا. فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" Girls of the Sun لە دەرهێنانی "ئێوا هوسۆن" Eva Husson و بە دەورگێڕانی ئەکتەری ناوداری ئێرانی "گوڵشیفتە فەراهانی" Golshifteh Farahani و ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی "ئێمانۆئێل بەرەکۆت" Emmanuelle Bercot و هەروەها سەبارەت بە بەرخۆدانی کچانی کوردی کۆبانێ لەدژی گروپی تیرۆرستی داعش؛ کە لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" حەفتاو یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان" لە وڵاتی فەڕەنسا نمایشکراو لەلایەن ڕخنەگران و ڕۆژنامەنووسانی ناوداری سینەمایی جیهانەوە ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە بوو. "پیتێر برادشاو" ڕەخنەگری گۆڤاری "گاردییەن" سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" نووسیویەتی: "ئێوا هوسۆن" دەرهێنەری فەڕەنسی "کچانی خۆر" لە سازکردنی نوێترین فیلمی خۆیدا کە دڕامێکی پاڕتیزانییە بینەر دەخاتەژێر کاریگەری خۆیەوە. بە بڕوای من "کچانی خۆر" فیلمێکی شەڕی فێمێنیزمییە: بەرخۆدان، پڕ لە هێماو مەترسیدارە. ئەم فیلمە وەکو فیلمەکانی دیکەی ئەم ژانڕە بەرهەمێکی دوور لە پێچوپەناو دوو لایەنەیە کە باش و خراپ تیایدا ڕوون و ئاشکرایە. بەتایبەت دوو دیمەنی ئەکشێنی ئەم فیلمە لەوانە: هەڵاتنی "بەهار" بە دەورگێڕانی "گوڵشیفتە فەراهانی" لەگەڵ ژنانی دیکەی کە بە دیل گیراون یەکێکە لەو دیمەنانیە کە بەجوانی وێنە گیراوەو کاریگەرییەکی باشی لەسەر بینەر هەیە. "ئەریک کان" ڕەخنەگری ماڵپەڕیی سینەمایی "ئێندی وایێر" نووسیوییەتی: لەو بڕوایەدام "ئێوا هوسۆن" بە سازکردنی دووهەمین بەرهەمی سینەمایی خۆی ئەم ئامادەییەی لەخۆی نیشاندا کە فیلمێکی ئەکشێنی پلە یەک هۆلیڤودی دەتوانێت سازبکات و بە وێنەگرتنی چەندین دیمەنی ئەکشێن تواناییەکی ئەوتۆی هەیە. "کچانی خۆر" تا ڕادەیەک دیمەنی باشی تێدایە کە بینەر چێژی ئەوتۆی لێوەربگرێت. "جی وایسبێرگ" ڕەخنەگری گۆڤاری "وڕایتی" نووسیوییەتی: "کچانی خۆر" چیرۆکی ڕووداوێکی واقیعی دەگێڕێتەوەو بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم فیلمە سەبارەت بەو ژنە کوردانەیە کە ئازایانە لەگەڵ داعش شەڕ دەکەن و دەرهێنەرێکی ژنیش سازیکردووە، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشوازی لێدەکرێت. "لی ماڕشاڵ" ڕەخنەگری ماڵپەڕی سینەمایی "ئیسکرین دەیلی" نووسیویەتی: پەیامی فێمێنیستی ئەم فیلمە ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەی کە بە چ شێوەیەک شەڕ ئەو تواناییەی هەیە کە نایەکسانی ڕەگەزی و کۆمەڵایەتی بەپێچەوانەوە بگێڕێتەوە. "گوڵشیفتە فەراهانی" و "ئێمانۆئێل بەرەکۆت" لەم فیلمەدا توانایی و داهێنانی خۆیان بۆ دەورگێڕانی ڕۆڵکانیان نیشانداوەو بە باشی لەم فیلمەدا کەڵکیان لێوەرگیراوە. "ئێوا هوسۆن" له وتووێژه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، ئاگاداربوون له ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی داعش له‌گه‌ڵ ئێزه‌دییه‌کان له کوردستانی عێراق و به‌سه‌رهاته خه‌مناک و دڵته‌زێنه‌کانی ژنان و کچانی به‌دیلگیراوی کوردی به ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌کیی خۆی له باسکردنی ئه‌م بابه‌ته ناوبرد. به وته‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ناوداره فه‌ڕه‌نسییه، ئازایه‌تی و بێباکی و له‌خۆبردوویی ژنانی کورد له خه‌باتی چه‌کدارانه له‌گه‌ڵ داعش به‌ڕاستی کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌بوو، هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بڕیاریداوه چه‌ند گۆشه‌یه‌ک له‌م خه‌باته قاره‌مانانه‌یه وێنه بگرێت. "ئێوا هوسۆن" باوه‌ڕی وایه که "کچانی خۆر" له‌و ده‌گمه‌ن فیلمه جه‌نگیانه‌یه به ته‌وه‌ری ئافره‌ت که وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه له رووداوه‌کانی ئه‌م کاره‌ساته مرۆڤانه‌یه ئاراسته ده‌کات؛ له‌هه‌مانکاتیشدا په‌یامێکی ئه‌رێنی هه‌یه‌و باسی شایسته‌یی و لێهاتوویی و تواناییه‌کانی ژنان ده‌کات. "ئێوا هوسۆن" یه‌کێکه له سینه‌ماکارانی ژنی ناوداری سینه‌مای فه‌ڕه‌نساو به‌رهه‌م گه‌لێکی دره‌وشاوه‌ی وه‌کو "به هیوای مردن"، "بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ئاڵۆزن" و "گه‌نگ به‌نگ"ی له کارنامه‌ی پیشه‌یی خۆیدا هه‌یه. "ئێمانۆئێل به‌ره‌کۆت" ئه‌کته‌ری گه‌نجی فه‌ڕه‌نسی و براوه‌ی خه‌ڵاتی چڵه خورمای زێڕینی باشترین ئه‌کته‌ری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "کان"ی فه‌ڕه‌نسا، یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که له‌م پڕۆژه سینه‌ماییه‌دا به‌شداری کردووه، ئه‌و ده‌وری "ماتیلده" په‌یامنێری جه‌نگی ده‌گێڕیت که چاوه‌ری ئه‌م رووداوه تاڵ و خه‌مبارانه‌یه‌و په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ "به‌هار" به ده‌ورگێڕانی "گوڵشیفته فه‌راهانی" هه‌یه. له فیلمی "کچانی خۆر"دا که له وڵاتانی فه‌ڕه‌نساو گورجستان وێنه‌ی گیراوه، گروپێک له هونه‌رمه‌ندانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌کته‌ره‌کانی ناوچه‌یی به‌شداریان کردووه. "گوڵشیفتە فەراهانی" سەبارەت بە جیاوازی دەورگێڕانی کچێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان لە فیلمی سینەمایی "کچانی خۆر" بە بەراورد لەگەڵ دەورگێڕانی کچێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فیلمی سینەمایی "فرمێسکی سەرما"دا وتی: بۆ من زۆر سەرنجڕاکێش بوو. ئەوکاتەی کە لە فیلمی سینەمایی "فرمێسکی سەرما"دا دەورم گێڕا 19 ساڵ تەمەنم بوو، دەبوو ڕۆڵی کچێکی کورد بگێڕم بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بۆخۆم کورد نیم. بەڵام سنوور بۆ من هیچ جوداییەک دروستناکات. ئەم دوو فیلمە چیرۆکەکەیان سەبارەت بە ژنانە. هەمووی ئەمانە سەبارەت بەو ژنانە بوو کە دەیانویست خۆیان ڕزگاربکەن و بۆ خۆیان ڕێگاکەیان هەڵدەبژێرن. من لە هەر ڕۆڵێکدا بم، ئەو ڕۆڵە لە دەرەوەی سنوورەکان دەبینم، من شارۆمەندێکی ئەم جیهانەم. وتیشی: بۆ من هەر فیلمێک وەکو هاوسەرگیری وایە، هەر بەم هۆیە بۆ من زۆر گرنگە. من لەنێوان جیهانەکان و زمانە جۆراوجۆرەکاندا دەگەڕێم، لەوانە: "دزە دەریاییەکانی کارائیب" تاکو "پێتێرسۆن لە نیۆجێرسی" تاکو "کچانی خۆر" تاکو "ئاڵتەمیر" کە ژنێکی ئیسپانییەو هەمووی ئەوانە هەر ئەوشتە بوو کە من دەمویست. ئەوە خەیاڵ و ئاواتی من بوو. خاك - مەنسور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure