30 ساڵ پێش ئێستا دوو گه‌نجی شاری نیویۆرك كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستییه‌وه‌و پاش 25 ساڵ هاوسه‌رگیری هێشتا پێكه‌وه‌ن، هه‌رچه‌نده چه‌ندین كه‌س پێی وتبوون هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان سه‌رناگرێت به‌وپێیه‌ی هه‌ردووكیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن (موته‌لازمه‌ی داون) كه به كوردی ناسراوه به (مه‌نگۆلی). كریس شارۆنی (58) ساڵ پێش 30 ساڵ كچی خه‌ونه‌كانی دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆلس دیڤۆرجی (54) ساڵه، هه‌رچه‌نده هه‌ردووكیان هه‌مان نه‌خۆشیان هه‌یه به‌ڵام كریس وتی چاوم چووه سه‌ر چاوی بۆلس هه‌موو ژیانم و داهاتووم تێدا بینی. سووزان شارۆنی خوشكی كریس ده‌ڵێت: براكه‌م و دستگیرانه‌كه‌ی پاش 5 ساڵ یه‌كترناسین بڕیاری هاوسه‌رگیریاندا، ئێمه‌ش كه بینیمان زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌نه‌وه ده‌ستمانكرد به ئاماده‌كاره‌كان بۆ هاوسه‌رگیری، كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ خۆشه‌ویستییه‌كی راسته‌قینه له‌نێوانیاندا كه خه‌ڵك ده‌توانێت لێوه‌ی فێرببێت. ساڵی رابردوو هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه ئاهه‌نگێكیان گێڕا بۆ دووباره نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمانی نێوانیان، تا ببنه نموونه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵك بۆیه هه‌رچه‌نده كریس له نه‌خۆشخانه بوو به‌ڵام سووربوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا ئاهه‌نگه‌كه ئه‌نجامبده‌ن و له نه‌خۆشخانه ئه‌نجامی بده‌ن. به‌هه‌مانشێوه‌ی كریس هاوسه‌ره‌كه‌شی ته‌ندروستی ته‌واو نیه‌و پێویستی به چاودێرییه به‌وپێیه‌ی توشی نه‌خۆشی خڵه‌فان بووه، به‌ڵام كریس به‌رده‌وام سه‌ردانی ده‌كات. ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانیش ده‌توانن ژیانێكی ئاسووده بژین و دڵخۆشبن. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure