سه‌رنشینانی یه‌كێك له فڕۆكه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس، له گه‌شتێكدا به‌ره‌و ئه‌تلانتا توشی شۆك بوون و زۆر سه‌رسام بوون كاتێك زانیان تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه ئه‌ندامانی هه‌مان خێزانن. یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی نێو فڕۆكه‌كه به رۆژنامه‌ی نیۆرك پۆستی راگه‌یاند كه له سه‌ره‌تادا زۆر ترساوه‌و هه‌ستی به ترس كردووه كاتێك زانیویه‌تی كه فڕۆكه‌وان و یارمه‌تیده‌ری فڕۆكه‌وان دایك و كچێكن به ناوی ویندی ریكسۆن و كچه‌كه‌ی كیڵی ریكسۆن. هه‌روه‌ها كاتێك زانیم ئه‌م تیمه ناوازه‌یه فڕۆكه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه گوێم له یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان بوو داوای له یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌كه كرد رێگه‌بدات كچه‌كه‌ی وێنه له‌گه‌ڵ كاپتن و هاوه‌ڵه‌كه‌یدا بگرێت، ئه‌مه‌ش سه‌رسامییه‌كی زۆربوو بۆ من. هه‌مان سه‌رنشین به‌ناوی جۆن واتریت ئه‌وه‌شی وتووه كه گه‌شتێكی زۆر ناوازه بوو ئه‌زموونێكی نوێ بوو هه‌روه‌ها ئیلهام به‌خشه بۆ ژنان. له تویتێكدا كه وێنه‌ی هه‌ردووكیانی تێدایه 16 هه‌زار جار ریتویت كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌م حاڵه‌تی سه‌رسامی ترسه نامێنێت كاتێك ده‌زانین كه ئه‌م حه‌زی فڕۆكه‌وانیه له‌نێو هه‌موو خێزانه‌كه‌دایه‌و باوكی كیڵی فڕۆكه‌وانی خانه‌نشینكراوه‌و خوشكه‌كه‌شی به‌هه‌مانشێوه كاپتنی فڕۆكه‌یه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure