25/3/2019 03:44 PM

هونەرمەندێکی کورد لە پاریس پیشانگەیەکی شێوەکاری کردەوە

لەڕۆژانی رابردوودا لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا، شێوەکاری کورد ھیمەت محەمەد عەلی لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا پیشانگەیەکی شێوەکاری بۆ بەرهەمە هونەرییەکانی کردەوەو بڕیاریشە ئەم پیشانگەیە ماوەی مانگێک بەردەوام بێت.
«ھیمەت محمد عەلی» خەڵکی شاری کەرکوکە و لەئێستادا لەفەرەنسا نیشتەجێیە و سەرقاڵی کاری ھونەریی شێوەکارییە و پێشتریش چەندین پیشانگەی لەوڵاتانی ئەوروپا و ژاپۆن کردۆتەوەو بڕیاریشە لەمساڵدا پیشانگەیەکی نوێ لەشاری سلێمانی بکاتەوەو نوێترین کارە هونەرییەکانی تێدا نمایش بکات.

خاك









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved