له راگه‌یه‌نراوێكدا بنكه‌ی ئه‌ده‌بی و رووناكبیری گه‌لاوێژ ناوی به‌شداربووانی 22ه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاویژی بڵاوكردووه‌ته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی نێردرابوون بۆ بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاویژ كه بریتیبوون له (18 لێكۆڵینه‌وه‌و 29 چیرۆك و 64 شیعر) به‌بێ ناوی نووسه‌ره‌كانیان رِاده‌ستی هه‌رسێ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی (لێكۆڵینه‌وه، چیرۆك، شیعر) كران. له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا لیژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن، ناونیشانی ئه‌و بابه‌تانه‌یان ده‌ستنیشانكرد كه په‌سه‌ندكراوی ئه‌وانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پێشبرِكێی فێستیڤاڵدا بكه‌ن. دوای گه‌رِانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان و به‌پێی ئه‌و هێمایانه‌ی بۆیان دانرابوو، ناوی نووسه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ناونیشانی بابه‌ته‌كانیان دیاریكران. هاوكات لیژنه‌یه‌كی دیكه تایبه‌تبوون به بابه‌ته‌كانی شصوه‌زاری كرمانجی، له پاریزگای دهۆك، كه ئه‌وانیش به‌پێی نمره‌ی خۆیان بابه‌ته په‌سه‌ندكراوه‌كانی شیعر‌و چیرۆك و لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد. ئه‌وه‌ی له خواره‌وه دانراوه به‌رهه‌مه په‌سه‌ندكراوه‌كانی بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لاوێژه. لێكۆڵینه‌وه: 1-كاردانه‌وه‌ی ئه‌نفال له هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كوردیدا- مه‌هدی فاتیح عومه‌ر 2-ناكرێت له توندوتیژی بێده‌نگ بین.. تویژێنه‌وه‌یه‌كی شیكاری شانۆگه‌ری (ته‌قینه‌وه‌كان)ی سارا كه‌ین- باران 3-بونیادی هونه‌ری ئۆتۆبیۆگرافیا.. ئۆتۆبیۆگرافیای (نووسین به ئاوی خۆڵه‌میش)ی شێركۆ بێكه‌س به نموونه - هیوا كه‌ریم حسێن 4-به‌رجه‌سته‌بوونا هۆنه‌ری ژیانناما خوه‌یی د ئه‌ده‌بیاتا كوردیدا.. كورته رِۆمانا "ستۆكهولمی ته چ دیت بیژه" یا "باڤی نازی" وه‌ك نموونه- دلێر كه‌مال ئه‌حمه‌د 5-پێكهاته‌ی فه‌زای ده‌لالی له چیرۆكدا.. چیرۆكه‌كانی (سه‌دره‌دین عارف) به نموونه - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن 6-مێژووی زه‌ندییه‌و شێوه‌كانی سازدانی گوتاری ئایدیۆلۆژیی دادپه‌روه‌ری.. خوێندنه‌وه‌ی گیێرِانه‌وه‌ناسانه‌ی كتێبی رِۆسته‌م ئه‌لحوكه‌ما - كاروان محه‌مه‌دپوور 7- حاجی قادری كۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری تازه‌گه‌ری كوردی - ئیسماعیل مه‌حمودی چیرۆك: 1- یاده‌وه‌ری شكاو - محه‌مه‌د حه‌سه‌ن 2- ٣ شه‌ممه - سواره كافرۆشی 3- چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك و سه‌دو هه‌شت پلیكانه‌ی رِك - به‌ڵین سابیر عومه‌ر 4- دووماھی پلانا ته‌مه‌نی - عیسمه‌ت محه‌مه‌د بدل 5- گوڵیار ئیحسان له‌ده‌موه‌ختی به‌گوڵبووندا - هه‌ڵمه‌ت حسین 6- نووستن له‌سه‌ر سكه‌ی قیتار - رِه‌نج رِه‌سوڵ 7- چیرۆكی ته‌واونه‌كراو - سواره نه‌جمه‌دین شیعر: 1- زه‌ویگه‌رِ باڵنده‌یه‌كی ناو شه‌وه‌كان - دیار له‌تیف سه‌عید 2- ژنیتیم له كه‌ناری كه‌وتندا- به‌یان ئیبراهیم 3-بمخه‌نه نێو تابوتیكی شین ده‌گه‌رِێمه‌وه ئاسمان - ئاكار محه‌مه‌د 4- ستیره‌كرژییاو شه‌رژیپه‌شییا - شكری ئیسماعیل 5- فه‌هره‌ستی كات و یادی خوداكان كه چیدی یارییمان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن - زاموا محه‌مه‌د 6- شه‌وشاد - به‌شدار سامی 7- ته‌رمێك له‌سه‌ر زمان ده‌نیژم - غه‌مگین بۆڵی 8- تابلۆكه‌ی مارتن - كۆچه‌ر ئه‌بوبه‌كر 9- مانیفستۆی جه‌نگ.. مانیفستۆی نیشتمان - هیوا مو‌سا 10- من مرۆڤی رِۆژهه‌ڵاتیم - ئه‌میر ئه‌مین 11- درِكه‌كانی ناو ده‌نگ - ئیسماعیل گه‌ردی بنكه‌ی رِووناكبیریی گه‌لاویژ 2019-3-25 خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure