زۆرێك له خه‌ڵكی كاتێك ده‌بینن مۆز خاڵی ڕه‌شی به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌ستبه‌جێ فڕێی ده‌ده‌ن و بۆ خواردن به‌كاری ناهێنن، به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه نین ئه‌و نیشانه‌یه هیچ زیانێكی نیه‌و نابێته هۆی له‌ده‌ستچوونی سووده خۆراكیيه‌كانی. له‌وباره‌یه‌وه توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كۆرنیلی ئه‌مریكا ئاشكرای ده‌كات كه به‌ها خۆراكیيه‌كانی ناو مۆز به دروستبوونی ئه‌و خاڵه ره‌شانه ناگۆڕدرێت، به‌ڵكو ئه‌و به‌ها خۆراكیانه ده‌بنه مادده‌یه‌ك كه ئه‌و شێوازه وه‌رلاده‌گرێت. مۆز یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و مه‌نگه‌نیزو ڕیشاڵی مس و ڤیتامین C و B6 و بیۆتین، كه هاوكار ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له شێرپه‌نجه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن و شه‌كرو نه‌خۆشیيه‌كانی دڵ، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی مۆز هه‌رسكردن چالاك ده‌كات و ڕیخۆڵه‌كان ده‌پارێزێت. گۆڕانی ڕه‌نگیشی به‌هۆی گۆڕانی كاربۆهیدراتی ناو مۆزه‌كه‌وه‌یه كه ده‌گۆڕێت بۆ شه‌كری ساده، به‌ڵام ڕێژه‌ی كالۆری و ڤیتامینه‌كان و ڤیتامین C و ترسی فۆلیك و سیامین وه‌ك خۆی ده‌مێنێـته‌وه. خاك - و/گۆران قادر س/sky news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure