دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده وه‌ك هه‌موو كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زۆر گرنگه هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت و نابێت پشتگوێ بخرێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی نیشانه‌ی تری وه‌ك دابه‌زینی كێش به خێرایی، ڕشانه‌وه، بوونی خوێن له‌ناو پیسایی و ڕشانه‌وه، كه‌مخوێنی، ڕه‌شبوونی ڕه‌نگی پیسایی، به‌رده‌وامبوونی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. ئه‌و خۆراكانه‌ی بۆ دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده باش نین كام خۆراكانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی وتراگه‌یاند: 1-میوه مزره‌مه‌نییه‌كان وه‌ك لیمۆو سندی و پڕته‌قاڵ به‌تایبه‌ت گیراوه‌كانیان یان به‌شێوه‌ی شه‌ره‌به‌تی فرێش. 2-سیر‌و پیاز. 3-ته‌ماته كه پێویسته كه‌می لێ بخورێت و به‌هێواشی و به‌جوانی بجورێت. 4-مادده‌ی كافایینی چاو قاوه‌و كاكاو و سۆدا، ده‌بێت چاو قاوه ڕۆژانه دوو كووپ زیاتری لێ نه‌خورێته‌وه. 5-خواردنه‌وه گازییه‌كان چونكه ده‌بنه هۆی ئاوسانی گه‌ده بێجگه له بوونی كافایین. 6-نه‌سته‌له. 7-بیبه‌ری توند‌و به‌هاراتی توند‌و ترشیات و ترش و لیمۆ‌ندۆزی. 8-شیر هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه دڵه‌كزێ نه‌هێڵێت به‌ڵام دواتر ده‌بێته هۆی خراپتربوونی به‌تایبه‌ت شیری ته‌واو چه‌وری. 9-خواردنه‌وه كحولییه‌كان. 10-خواردنی سوركراوه‌و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور وه‌ك فاست فودو به‌زو دوگ. 11-پیتزا. 12-ساس و ماێونیزو كه‌چه‌پ. سه‌باره‌ت به باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ دڵه‌كزێ و ئازاری گه‌ده، د.كامه‌ران ئه‌م خۆراكانه به په‌سه‌ند ده‌زانێت: 1-سه‌وزه‌و میوه بێجگه له مزره‌مه‌نییه‌كان و شلیك. 2-شۆفان و چه‌رسی كاڵ و گوێزو ئاردی بۆرو برنجی بۆر. 3-سپێنه‌ی هێلكه 4-سركه‌ی سێ‌و 5-ماسی و گۆشتی مریشك 6-زه‌یتی زه‌یتوون 7-مۆز 8-زه‌نجه‌بیل 9-ماست 10-هه‌نگوین 11-گوڵه به‌یبوون خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure