ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار شێوازێكی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی بایۆمێتریكه كه كه‌ڵك له پێوانی جه‌سته وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كه‌سێك پشتڕاست بكاته‌وه. ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار له‌ژێر كۆمه‌ڵه‌ی بایۆمه‌ترییه‌كانه كه ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی پێوانی شێوه‌و پێكهاته‌ی ڕووخساره‌وه كه‌سێكی دیاریكراو ده‌ستنیشان بكه‌ن. سیستمه جیاجیاكان ته‌كنیكی جیاواز به‌كارده‌هێنن به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه له‌م سیستمانه‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت كه له سیستمه بایۆمه‌ترییه‌كانی دیكه وه‌ك ناسینه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر یان ده‌نگدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. ئه‌م سیستمانه چۆن كارده‌كه‌ن؟ سیستمه‌كانی ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار وێنه‌یه‌كی دوو ڕه‌هه‌ندی یان سێ ڕه‌هه‌ندی ڕووخسار ده‌گرن و زانیارییه سه‌ره‌كییه‌كانی به كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی پاشه‌كه‌وتكراو له‌ناو بنكه‌دراوه‌یه‌كدا به‌راورد ده‌كه‌ن. یه‌كه‌مجار سیستمی ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار له ساڵانی ١٩٦٠دا به یارمه‌تیی وێنه دوو ڕه‌هه‌ندییه‌كان په‌ره‌ی پێدرا كه پڕۆژه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئاژانسێكی هه‌واڵگری بوو. ته‌نانه‌ت ئێستاش زۆربه‌ی سیستمه‌كانی ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار كه‌ڵك له وێنه‌ی دوو ڕه‌هه‌ندی وه‌رده‌گرن چونكه زۆربه‌ی كامێرا‌كان توانایی گرتنی وێنه‌ی سێ ڕه‌هه‌ندییان وه‌ك درێژی لوت یان قوڵایی شوێنی چاو و هه‌روه‌ها بنكه‌دراوه سه‌رچاوه‌كانیش زۆربه‌یان هێشتا وێنه‌ی دوو ڕه‌هه‌ندی به‌كارده‌هێنن. له سیستمه دوو ڕه‌هه‌ندییه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی لوت، ده‌موچاوه‌كان ڕووخسار ده‌ناسرێته‌وه‌و شێوه‌و قه‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌و دووری ئه‌ندامه‌كان له‌یه‌كتری وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure