له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه‌ی به‌ده‌ست وه‌ستانی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه. توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 4 ملیۆن نه‌خۆش كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه كه له ساڵانی 1995 تا 2014 ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن له 38% كه‌مبووه‌ته‌وه. د.هارلان كرماهۆلز پڕۆفیسۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌ڵێت "ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی سه‌رنجڕاكێشه". توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كانی ناوه‌ندی مێدیكه‌یر له ئه‌مریكا كراوه چونكه نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ته‌مه‌نیان 65 ساڵ به‌ره‌وسه‌ره‌و دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه له‌و ته‌مه‌نه‌دان. كریمهۆلز ده‌ڵێت كه هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانكاری له شێوازی ژیان و باشتربوونی چاودێری ته‌ندروستی. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون زیاتر تایبه‌تبوون به گۆڕینی شێوه‌ژیان. خواردنی ته‌ندروست و وه‌رزشی زیاتر دوو گۆڕانكاری به‌رچاو بوون. هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌خۆشه‌كان دراوه كه په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلێسترۆڵیان بهێننه‌خوار كه دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure