ئه‌و منداڵانه‌ی كێشی زیاده‌یان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆرتره له به‌راورد به منداڵانی تر له درێژایی ژیانیاندا توشی نه‌خۆشی مه‌یینی خوین ببن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دانیمارك كراوه‌و هه‌واڵێكی خۆش ئه‌وه‌یه كه گه‌یشتن به كێشی ئاسایی له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا مه‌ترسییه‌كه لاده‌بات. توێژه‌ران تۆماری پزیشكی 300000 منداڵی دانیماركی ته‌مه‌ن 7 بۆ 13 ساڵانیان له‌نێوان ساڵانی 1930 بۆ 1989 سه‌یركرد. توێژه‌ران له‌سه‌ر كاریگه‌ری كێشی زیاده له‌سه‌ر مه‌یینی خوێن له ڕه‌گه قوڵه‌كاندا جه‌ختیان كرده‌وه كه زیاتر ئه‌م حاڵه‌ته له ڕاندا ڕووده‌دات و ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و كڵۆ خوێنانه به له‌شدا بگه‌ڕێت و بچێته ناو سییه‌كانه‌وه ده‌توانێت گه‌ڕانی خوێن ڕابگرێت و حاڵه‌تی مه‌ترسیدار دروستبكات. ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رزترین كێشیان بووه 30 تا 50 له‌سه‌د مه‌ترسی توشبوونیان به‌م حاڵه‌ته له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا زیاتره. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه هۆكاری مه‌یینی خوێن ناكرێت ته‌نیا هه‌ر قه‌ڵه‌وی ته‌مه‌نی منداڵی بێت. هۆكاری جه‌نه‌تیكیش ده‌توانن له بردنه‌سه‌ری مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا ده‌ورێكی گرنگییان ببێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure