زۆربه‌ی ئێمه به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین كه مانایه‌ك بۆ ژیان بدۆزینه‌وه، به‌ڵام مه‌به‌ستمان له واتا چییه؟ ئه‌م پرسیاره زیاتر وه‌ك پرسیارێكی فه‌لسه‌فی ده‌چێت به‌ڵام ڕه‌نگه بۆتان سه‌رنجڕاكێش بێت كه زانست وه‌ڵامی بۆ ئه‌م پرسیاره پێبێت. پرسیاره‌كه ئه‌گۆڕین بۆ پرسیارێكی تر. ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه چۆن وشه‌كان و هێماكان واتا ده‌گوازنه‌وه؟ چۆن مێشكی ئێمه زانیاری واتادار له زانیاری بێ‌واتا به‌ده‌ستده‌هێنێت؟ چ شتێك زمانی ئێمه له سیستمی په‌یوه‌ندی ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه وه‌ك شه‌مپانزه‌كان، باڵنده‌كان و سه‌مای هه‌نگه‌كان جیاده‌كاته‌وه؟ جیاوازییه‌ك ئه‌وه‌یه كه سیستمی به‌كارهاتوو له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانی تره‌وه هێڵییه. واتای هه‌ر هێمایه‌ك ته‌نیا به واتای هێمای پێش خۆی یان دوا خۆی په‌یوه‌ندی هه‌یه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر سێ هێما یان سێ وشه به‌دوای یه‌كدا بێن، تێگه‌یشتن له یه‌كه‌میان بۆ شامپانزه‌یه‌ك سه‌خته به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ی كه وشه‌كه‌ی تێدا به‌كاردێت، له واتای وشه‌كان تێده‌گه‌ین و ڕسته یان گرێكان به‌شێوه‌ی دره‌خت بۆ خۆمان شیده‌كه‌ینه‌وه. واتا چۆن له مێشكی ئێمه‌دا پێكدێت؟ كاتێك ئێمه له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه زانیارییه‌ك وه‌رده‌گرین، به یارمه‌تی بیرگه‌مان ئه‌گه‌ر بتوانین په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ڕابردوو، ئێستا‌و داهاتوومان دروستبكه‌ین. هه‌روه‌ها بتوانین ئه‌و زانیارییه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هاوبه‌ش بكه‌ین، هه‌ستده‌كه‌ین ژیانمان واتاداره. به زمانێكی تر واتا له‌ڕێگه‌ی زمان، بیرگه‌و كۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه دروستده‌بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure