قارچك یه‌كێك له خوازراوترین خواردنه‌كانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. قارچك ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی كانزایی و دژه‌ئۆكسیدانت كه ده‌بێته هۆی پاراستنی خانه‌كان. ئێستا توێژه‌ران به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ئایا قارچك ده‌توانێت تواناییه‌كانی مێشك بپارێزێت یان نا. قارچكه‌كان زیاتر له‌لای سه‌وزه‌و میوه فرۆشه‌كان ده‌ستده‌كه‌ون به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه له بنه‌ماڵه‌ی سه‌وزه‌كان و نه له بنه‌ماڵه‌ی میوه‌كانن به‌ڵكو ئه‌وان له بنه‌ماڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیاوازن به‌ناوی كه‌ڕووه‌كان. قارچكه‌كان پڕن له فایبر، ئانتی ئۆكسیدانت، پرۆتین و ڤیتامینه‌كان. توێژینه‌ویه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه خواردنی قارچك ئه‌گه‌ر به بڕێكی كه‌میش بێت ده‌بێته هۆی ڕێگری له تێكچوونی مامناوه‌ندی تواناییه‌كانی مێشك (mild cognitive impairment) كه زۆربه‌ی كات ئه‌و حاڵه‌ته به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. له نه‌خۆشی تێكچوونی مامناوه‌ندی توانایی ناسینیدا، له‌وانه‌یه كه‌سه‌كان به ڕاده‌یه‌كی كه‌م نیشانه‌كانی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ئه‌زموون بكه‌ن وه‌ك یاده‌وری لاواز‌و كێشه‌ی زمان و ناسینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی شته‌كان له بۆشاییدا. به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌مه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیانیان به‌ته‌واوه‌تی تێكبچێت. ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له زانكۆی نه‌ته‌وه‌یی سه‌نگاپوور ئه‌نجامدراوه‌و سه‌لماندویه‌تی كه خواردنی قارچك ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌وه‌ی كه له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌ندا تواناییه‌كانی مێشك پارێزراو بن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure