په‌ستانی به‌رزی خوێن ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شه‌كره‌و كێشه‌ی مێتابۆلیك. ئایا هه‌میشه په‌ستانی به‌رزی خوێن مایه‌ی نیگه‌رانییه؟ زیتر له 75 ملیۆن كه‌س له ڵاتی ئه‌مریكا كێشه‌ی په‌ستانی به‌رزی خوێنیان هه‌یه. په‌ستانی به‌رزی خوێن چییه؟ وه‌ڵامێكی ته‌واو به‌م پرسیاره ساده نییه چونكه هێشتا پسپۆڕه‌كان له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره مشتومڕیان هه‌یه. ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دڵ و سی و خوێن له ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه‌سێك كه په‌ستانی خوێنی له 140 mm Hg به‌رزتر بێت ده‌وترێت په‌ستانی به‌رزی خوێنی هه‌یه‌و ناوه‌ندی دڵی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ره له 13 زیاتر بوو په‌ستانی خوێن به‌رزه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له جورناڵی ئه‌وروپایی دڵدا بڵاوبووه‌ته‌وه، توێژه‌ران له‌سه‌ر 1628 ژن و پیاوی ته‌مه‌نی سه‌رووی 81 ساڵ توێژینه‌وه‌یه‌یان كرد كه 70%یان به‌رنامه‌ی دژی په‌ستانی به‌رزی خوێنیان بووه. له‌ڕێگه‌ی ئه‌مكاره‌وه ویستیان په‌یوه‌ندی نێوان به‌رزی په‌ستانی خوێن و مردن بدۆزنه‌وه. جگه له په‌ستانی خوێن هۆكاره‌كانی دیكه وه‌ك ڕه‌گه‌ز، شێوازی ژیان و قه‌ڵه‌ویش له‌به‌رچاو گیران. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان كه‌متره له 140/90 mm Hg، مه‌ترسی مردنیان 40% زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ستانی خوێنیان له‌م ئاسته زیاتره. له داهاتوودا توێژه‌ران به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ده‌رمانه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا ده‌بێت چۆن به‌كاربهێنرێن كه باشترین سوود بگه‌یه‌نن به به‌كارهێنه‌ران. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure