دوای چه‌ندین تاقیكردنه‌وه توێژه‌ران گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه كه دوو مادده‌ی پێكهێنه‌ری ناو قاوه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕه‌وتی زیادبوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات هێواش بكه‌نه‌وه. قاوه زۆر به به‌رفراوانی به‌كاردێت و زیاتر له 1000 مادده‌ی كیمیایی نه‌گۆڕو 1500 مادده‌ی گۆڕاوی (volatile) كیمیایی پێكدێت. چه‌ندین ساڵه كاریگه‌رییه‌كانی قاوه زانایانی توشی سه‌رسوڕمان كردووه. خواردنه‌وه‌یه‌ك كه تا ئه‌و ڕاده‌یه ماده‌ی جیاوازی تێدان و به به‌ربڵاوی به‌كاردێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی بخاته‌ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه. چه‌ند توێژینه‌وه له‌مدواییه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی قاوه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتیان ئاشكرا كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌هێزتر ده‌بن خه‌ڵك زیاتر ڕووده‌كه‌نه به‌كارهێنانی قاوه. زانایان سه‌یری كاریگه‌ری شه‌ش مادده‌ی ناو قاوه‌یان كرد‌و دواتر توێژینه‌وه‌كه‌یان سنووردار كرد بۆ دوو ماده‌ی كاهوۆل ئه‌سێته‌یت و كافه‌ستۆل. هه‌ردوو ماده‌كه هایدرۆكه‌ربۆنن و له قاوه‌دا هه‌ن. ده‌ركه‌وت كه كاتێك ئه‌م دوو مادده‌یه به‌كارده‌هێنرێن، خێرایی زۆربوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات كه‌مده‌بێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure