خورانی گوێ كێشه‌یه‌كی باوه به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا زیانبه‌خش نییه. چاره‌سه‌ری خورانی گوێ به‌پێی هۆكاره‌كه‌ی به قه‌تره، ئانتی بایۆتیك یان سرونگه. له‌م بابه‌ته‌دا باس له هۆكاره‌كانی خورانی گوێ ده‌كه‌ین: 1-هه‌وكردنی گوێ: له هه‌ندێك حاڵه‌تدا خورانی گوێ نیشانه‌ی هه‌وكردن یان ده‌ستپێكی هه‌وكردنی گوێیه. به‌كتریاو ڤایرۆسه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رمابوون یان ئه‌نفلۆنزا ده‌توانن ببنه هۆی دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته. 2-وشكبوونی گوێ: گوێ بۆ خاوێنی و ته‌ندروست مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ته‌ڕاییه‌ك دروستده‌كات. ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كان گوێیان زۆر خاوێن بكه‌نه‌وه ده‌بێته هۆی لابردنی ئه‌و واكس و شله‌یه كه گوێ به‌رهه‌می ده‌هێنێت و له‌ئاكامدا گوێ وشك ده‌بێت و ده‌خورێت. 3-هه‌ستۆكی به خواردن: هه‌ندێك كه‌س به هه‌ندێك له خواردنه‌كان هه‌ستیارن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی خورانی گوێ. له باوترین خواردنه‌كان كه ده‌بنه هۆی خوارنی گوێ بریتین له دانه‌وێڵه‌كان، شیر، ماسی و گه‌نم. 4-گیرانی ئاوی گوێ: له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا ئه‌و واكس یان ئاوه‌ی كه به‌شی ناوه‌وه‌ی گوێ به‌رهه‌می ده‌هێنێت، دێته ده‌ره‌وه‌و خانه مردووه‌كانی پێست له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر شتێك بخه‌نه‌ناو گوێتان ئه‌و كاناڵه كه كونێكی بچوكه ده‌به‌سترێت و ڕه‌نگه له‌ئاكامدا به‌كتریاكان له‌ناو گوێدا بمێننه‌وه‌و ببنه هۆی هه‌وكردن. 5-بیستۆك: ئامێره‌كانی یارده‌ده‌ری بیستن یان بیستۆكه‌كان ده‌توانن ببنه هۆی خورانی گوێ و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش به‌هۆی داپۆشه‌ری پلاستیكی سه‌ر ئامێره‌كان دروستده‌بێت. 6-مه‌له‌كردن: ئه‌گه‌ر ئاو له‌ناو گوێدا بمێنێته‌وه، ده‌بێته هۆی حاڵه‌تێكی تایبه‌ت كه به "گوێی مه‌له‌وان" ناسراوه‌و باكتریای ناو ئاوه‌كه زۆر ده‌بن و ده‌بێته هۆی هه‌وكردن. 7-هه‌ندێك كه‌س به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی پێستیان توشی خورانی گوێ ده‌بن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure