27/3/2019 04:19 PM

کارگەی مافوری سلێمانی پێشانگای کارە دەستییەکانی کردەوە

کارگەی مافووری سلێـمانی لە ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە سەرەتا سەربەوەزارەتی پیشەسازی بووە  دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ خراوەتە سەر وەزارەتی ڕۆشنبیریی ، کارمەندانی ئەم بەشە لە سەرەتا لە ١٥٠ کارمەند پێکهاتووە بەڵام ئیستا تەنها ٥٠ کەسی تێدا ماوەتەوە کەبەشێکیان کارمەندی خۆبەخشن.
کارگەی مافوری سلێمانی لە نێو بینای کارگەی جگەرەدا پێشانگای کارە دەستییەکانی خۆی کردەوە ، ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە کارەکانی .مافوور،چنین، جۆڵایی، ئیشی دەست و چەندین کاری دیکە کە سەرجەم فەرمانبەرانی ئەم بەشە بەکارەکانی خۆیان بەشداری کردووە ،پێشانگای ئەم ساڵی کارگەی مافووری سلێمانی جیاوازەوبە بۆنەی دامەزراندی کارگەوە ئەنجامیان داوە
کە بۆماوەی سێ ڕۆژبەردەوام دەبێت.

ڕزگارعزیز گەڵاڵی بەڕێوەبەری کارگەی مافوری سلێمانی بەسایتی خاکی وت:ئەم پێشانگایە بەبۆنەی دامەزراندی کارگەی مافوری سلێمانی کراوەتەوە کە سەرجەمی ئەم کارانەی لەم پێشانگایەدا نمایش کراون بەرهەمی کاری دەستی ئەوکەسانەیە لێرەدا کاردەکەن،ڕۆژانە ئێمە لێرەدا دەورەی جیاواز دەکەینەوە بۆ فێربوونی کچان و ژنان لە سەرجەم بوارەکانی ناو ئەم کارگەیەدا و پاشان کارەکان ساڵانە سێ تاچوا جار لە نمایشی پێشانگادا دایان دەنێین ، ئەم ساڵ بە هۆی قەیرانی داراییەوە یەکەم جارە پێشانگاکە دەینەوە بڕیاربوو کارەکانی لە چەند شوێنێکی دیکە نمایش بکرێت بەڵام بەهۆی هاوخەمی بۆکارەساتی موسڵ تەنها لەسلێمانی و ناو کارگەکەی خۆماندا نمایش دەکرێت، سەرەڕای کەم کورتی و نەبوونی پێداویستییەکانی ناو کارگەکە بەڵام لە خۆشەویستی خۆمان بۆ کارەکە بەردەوان دەبین

 


هەروەها ڕزگار گەڵاڵی بەڕێوەبەری کارگەی مافووری سلێمانی ئەوەشی وت:
ئەگەر بمانەوێت کارە دەستییەکانمان بەرەو پێشەوە بچێت و ئەم کلتورە لەناو نەچێت پێویستە هاوکاری ئەم کارگەیە بکرێت پێویستیشە ئێمە هاوکاریەکانی خاتوو هێرۆ لەیاد نەکەین هەر لە دروستکردن و دانانی جەندین کەس بۆ ئەم بەشە هاوکاری سەرەکیمان بووە.
یەکێک لەبەشدابووانی ئەم پێشانگایە خاتوو قەدریە محەمەد ڕەسوڵە
ئەم خاتوونە لەسەروتەمەنی ٤٥ ساڵیدایەولەم کارگەیەدا چەندین کاری جۆراوجۆر ئەنجام دەدات سەبارەت بەم کارەشی بەخاکی وت:
کارەکە ئەرک و ماندوونی خۆی دەوێت بۆنموونە جۆڵایی کەبەشێک لەکارەکانی ئەم پێشانگایە جۆڵایی بووە ئەویش پێوستی بەهێزی لەش و ماسولکەکان هەیە یئەم کارە بە دەست و قاچ ئەنجام دەدرێت بەڵام ئەمە کارێکی فۆلکۆری و مێژووییە ، لەم کارەدا چەند کەل و پەلێکم بە جاجم دروست کردووە ، هەروەها پۆپەشمین و دروستکردنی مافوور.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved