یه‌ك گرام شه‌كر نزیكه‌ی ٤ كالۆری تێدایه، واته زۆربه‌ی خه‌ڵكی له ڕۆژێكدا نزیكه‌ی ٢٧٠ كالۆری ته‌نیا له شه‌كر وه‌رده‌گرن. خواردنی زۆری شه‌كر ده‌بێته هۆی برده‌نه‌سه‌ری مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌ك زیادكردنی كێش، قه‌ڵه‌وی، به‌رزی په‌ستانی خوێن، شه‌كره‌ی جۆری دوو، نه‌خۆشی دڵ، نه‌خۆشی جگه‌رو ڕزینی ددان. كالۆری زیاده به كالۆرییه‌ك ده‌وترێت كه دوای گه‌یشتن به ئاستی پێویست ڕۆژانه له جه‌سته‌ی كه‌سه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه. ناوه‌ندی دڵی ئه‌مریكا پێشنیار ده‌كات كه خواردنی بڕی ڕێگه‌پێدرای كالۆری به‌پێی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن چه‌نده بێت. پیاوان به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی ناوه‌ندی دڵی ئه‌مریكا، پیاوان نابێت زیاتر له ١٥٠ كالۆریی زیاده له شه‌كر له ڕۆژێكدا وه‌ربگرن. واته ده‌بێت له ڕۆژێكدا ٣٨ گرام یان ٩ كه‌وچكی چایی شه‌كر بخۆن. ژنان ژنان نابێت زیاتر له ١٠٠ كالۆری زیاده له شه‌كر وه‌ربگرن. واته نزیكه‌ی ٢٥ گرام یان ٦ كه‌وچكی چایی شه‌كر بخۆن. منداڵان منداڵانی ته‌مه‌ن ٢ بۆ ١٨ ساڵ نابێت ڕۆژانه زیاتر له ٢٥ گرام یان شه‌ش كه‌وچ شه‌كر به‌كاربهێنن. نه‌خۆشانی شه‌كره كه‌سانێك شه‌كره‌یان هه‌یه، له‌شیان ناتوانێت به‌شێوه‌ی كارا گلوكۆز بسوتێنێت. بۆیه ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه زۆر ئاگاداری خواردنی شه‌كر بن. كه‌سانێك شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌بێت به به‌رده‌وامی پشكنین بۆ ئاستی گلوكۆزی خوێنیان بكه‌ن كه له‌ئاستی پێشنیاركراو زیاتر نه‌بێت و ئه‌و ئاسته‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاوازه؟ پارێزكردن له به‌كارهێنانی شه‌كرو به‌كارهێنانی خواردنه كاربۆهیدراتییه‌كان ده‌توانێت له جێگیركردنی ئاستی شه‌كردا یارمه‌تیده‌ر بێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure