به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ته‌ڕكردنی پێست مه‌ترسی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن وه‌ك نه‌خۆشی دڵ، شه‌كره‌و ته‌نانه‌ت زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه. پێست گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی له‌شه. یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانی پێست پاراستنی له‌شمانه له به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ده‌ره‌وه. ئه‌ركێكی تری پێست هه‌ستكردنی گه‌رمی و ساردییه تاوه‌كو یارمه‌تی له‌ش بدات پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ڕێكبخات. سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌ییه‌كه‌ی تائێستا توێژه‌ران كاریگه‌ری ئه‌م ئه‌ندامه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان له‌به‌رچاو ناگرن. له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن هه‌وكردن له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات و له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا له‌سه‌ر كاریگه‌ری پێست له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه توێژینه‌وه كراوه. توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی كالیفۆرنیا سان فرانسیسكۆ كراوه‌و ده‌ركه‌وتووه كه پێست ده‌ورێكی به‌رچاوی له‌سه‌ر هه‌وكردنی جه‌سته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن پێست وشكتر ده‌بێت و خۆڕاگری كه‌مده‌بێته‌وه. واتا پێست له به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی ئاوی له‌ش و ڕێگری له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی له ده‌ره‌وه لاواز ده‌بێت. كه‌مبوونه‌وه‌ی شێ له پێستدا ده‌بێته هۆی قڵیشانی پێست و له‌ش بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته مادده‌ی سایتۆكین ئازاد ده‌كات. له كه‌سانی لاودا سایتۆكین یارمه‌تی ده‌دات كه درزه‌كانی پێست چاكببنه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌و چاكبوونه‌وه‌یه كه‌مه‌و له‌ش به‌رده‌وام سایتۆكینه‌كان ئازاد ده‌كات كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌وكردن. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا به‌شداربووان بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ ماده‌یه‌كی شێداریان به‌كارهێنا تاوه‌كو كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سایتۆكین ببینن. دوای سی ڕۆژه‌كه ئاستی سایتۆكینی كه‌سه‌كان دابه‌زی بۆ ئاستی كه‌سێكی ٣٠ ساڵه. ئه‌وه‌ش دابه‌زینێكی به‌رچاو بوو چونكه ته‌مه‌نی به‌شداربووان ٥٨ بۆ ٩٥ ساڵ بوو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure