به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌رمانه‌كان كه پێمانوایه زیانیان نییه، له‌ڕاستیدا كاریگه‌ری لاوه‌كییان هه‌یه. جگه له‌و به‌شه چالاكانه‌ی له ده‌رمانه‌كاندا هه‌ن، زۆربه‌ی كاته‌كان مادده‌ی تریش بوونیان هه‌یه. به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی جیاجیا ئه‌م به‌شه ناچالاكانه زیاد ده‌كه‌ن. بۆ وێنه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش باشتر ده‌رمانه‌كه وه‌ربگرێت یان پێكهاته‌كان سه‌قامگیر ببن. یان بۆ باشتركردنی ڕواڵه‌ت و تامی ده‌رمانه‌كان زیاد ده‌كرێن. بۆ هه‌ندێك له كه‌سه‌كان مادده زیادكراوه‌كانی وه‌ك فروكتۆزو لاكتۆز زیانێكی وایان نییه به‌ڵام بۆ هه‌ندێك كه‌سی دیكه به‌وشێوه‌یه نییه. له‌مدواییه‌دا تیمێكی له توێژه‌ران ئه‌نستیتوی ته‌كنۆلۆجی ماساچوسێت له‌سه‌ر كاریگه‌ری ئه‌م مادده زیادكراوانه توێژینه‌وه‌یان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا زیاتر له نیوه‌ی مادده پێكهێنه‌ره‌كانی حه‌بێك مادده‌ی زیادكراوی ناچالاكن، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ته‌نانه‌ت ئه‌م به‌شه زیادكراوانه ده‌گه‌نه 99%یش. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه ده‌ركه‌وت كه 93%ی ده‌رمانه‌كان مادده‌ی وه‌ك لاكتۆس و ڕه‌نگه‌كانیان تێدایه كه ماده‌ی ئالێرجنیان پێده‌وترێت و ده‌بنه هۆی دروستبوونی ئالێرجی. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ده‌رمانه‌كان مادده‌ی وه‌ك گلوتێنیان تێدایه كه به‌شێك له خه‌ڵكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure