28/3/2019 09:27 AM

زیانی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن مندڵانه‌وه‌ له‌ شه‌ودا

نزیكه‌ی 7 تا 8%ی منداڵان له‌ شه‌وان كاتژمێر 10:00 بۆ 6:00ی به‌یانی كه‌ ده‌بێت بخه‌ون، ته‌له‌فۆن به‌كارده‌هێنن. زانیارییه‌ك كه‌ له‌ به‌دواداچوونی 187000 خوێندكاری ئوسترالیایی به‌ده‌ستهاتووه‌، جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ كه‌ منداڵانی 7 بۆ 19 ساڵی، به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی پێشووتر له‌ ژووری نووستندا زیاتر مۆبایل به‌كارده‌هێنن.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداری له‌ كارتێكه‌ری به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شه‌ودا له‌ ته‌مه‌نی پێش مێرمنداڵی كراوه‌. گشتگیربوونی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌خه‌وتنی منداڵانه‌ له‌ شه‌ودا. یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ مۆبایل له‌ شه‌ودا خوو تێكده‌دات په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ڕووناكی شاشه‌ی مۆبایله‌وه‌ كه‌ ڕیتمی ڕۆژانه‌و كاتژمێری بایۆلۆجیكی ده‌شێوێنێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌روه‌ها باس له‌ مه‌ترسییه‌كی تری به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شه‌واندا ده‌كات و ده‌ریده‌خات كه‌ له‌وكاته‌ی شه‌ودا هاتنی په‌یامی ناڕاحه‌تكه‌رو خه‌ڵه‌تێنه‌ر بۆ منداڵان سێ به‌رامبه‌ری كاته‌كانی تره‌.

نه‌خه‌وتنی منداڵان له‌ شه‌وانداو ئه‌وه‌ی كه‌ ناچاران سه‌ر له‌به‌یانیان زوو هه‌ستن و بچن بۆ قوتابخانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تواناییه‌كانیان كه‌مببنه‌وه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانیان له‌ قوتابخانه‌و تواناییه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتنیان له‌گه‌ڵ منداڵانی دیكه‌ ده‌بێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved