ئه‌وه زۆر ڕوونه كه ئه‌گه‌ر میزاجمان باش نه‌بێت شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه متمانه به كه‌سانی تر نه‌كه‌ین؟ به‌ڵێ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ده‌ركه‌وتووه كه میزاجی خراپ و هه‌ستی نه‌رێنی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه متمانه‌مان به كه‌سانی تر كه‌متر ببێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شته‌ی هه‌ستی نه‌رێنی بۆ دروستكردووین هیچ په‌یوه‌ندی نه‌بێت به‌و ڕووداوه یان كه‌سه‌ی كه متمانه‌ی پێناكه‌ین. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن تیمێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی زوریخ و ئه‌مستردام كراوه. هه‌سته‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ئێمه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر داده‌نێن، بۆ وێنه بیربكه‌نه‌وه كه چۆن له‌گه‌ڵ كه‌سێكی خۆشه‌ویستتان توشی ناخۆشی و ده‌مه‌بۆڵه ده‌بن. له هه‌ندێك كاتدا ئه‌و شته‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه داده‌نێت له‌ڕاستیدا هیچ په‌یوه‌ندیدار نییه. بۆ وێنه ترافیكی زۆر ناڕه‌حه‌تی كردوون. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا هه‌ستێكی نه‌رێنی به به‌شداربووان ده‌دراو بۆ ئه‌و كاره‌ش كه‌ڵكیان له شۆكێكی ئه‌له‌كتریكی وه‌رده‌گرت پاشان داوایان ده‌كرد كه یارییه‌كی متمانه‌پێكردن بكه‌ن و له یارییه‌كه‌دا داوایان لێده‌كرا كه حازرن چه‌نده پاره له‌لای كه‌سێكی نه‌ناسراو دانێن تا سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر شتێك بكه‌ن. ده‌ركه‌وت كه كاتێك به‌شداربووان دڵه‌ڕاوكێیان زۆر بووه‌و شۆكیان لێدراوه كه‌متر متمانه‌یان كردووه له‌كاتێكدا ئه‌و دوو ڕووداوه ته‌واویش له یه‌كتر جیابوون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure