زۆر كارێكی ساده‌و سه‌رنجڕاكێش! زانایان له زانكۆی كالیفۆرنیا بێركێلی، جینێكیان وه‌كو وه‌رگری ڕووناكی سه‌وز به چاوی مشكێكی كوێر زیادكرد‌و مانگێك دواتر بینیان كه مشكه‌كه كێشه‌ی نابینایی نه‌ماوه. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه له ماوه‌یه‌كی كورتی سێ ساڵه‌دا ده‌توانن بینایی ئه‌و كه‌سه نابینایانه بگه‌ڕێننه‌وه كه تۆڕینه‌ی چاویان كێشه‌ی هه‌یه‌و بیناییان تا ڕاده‌یه‌ك بگه‌ڕێننه‌وه كه بتوانن بخوێننه‌وه یان سه‌یری ڤیدیۆ بكه‌ن. ئه‌م جین ده‌رمانییه له‌ڕێگه‌ی ڤایرۆسێكی ناچالاكه‌وه ده‌كرێت. ئیساكۆف پڕۆفیسۆری زینده‌وه‌رناسی خانه‌یی و مولكیولی له بێركڵی ده‌ڵێت "ده‌بێت ئه‌م ڤایرۆسه له چاوی كه‌سه‌كان بدرێت و دوای چه‌ند مانگ ئه‌وان ده‌توانن ببینن. نه‌خۆشییه‌كانی زیانی ده‌ماری له تۆڕینه‌ی چاودا ده‌كرێت به‌ریان پێبگیرێت یان هێواش بكرێنه‌وه". نزیكه‌ی 170 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ده‌ست كێشه‌ی تێكچوونی مولكیولی تایبه‌ت به ته‌مه‌نه‌وه ده‌ناڵێن كه ده‌كاته نزیكه‌ی 10%ی خه‌ڵكانی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به‌ره‌وسه‌ر. له‌هه‌مانكاتدا 1.7 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا جۆرێك نابینایی بۆماوه‌ییان هه‌یه. ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه كه‌ڵك له چاندنی چاوێكی ئه‌له‌كترۆنیكی وه‌رده‌گیرێت و كامێرایه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر چاویلكه داده‌نرێت، ئه‌م شێوازی چاره‌سه‌ره هه‌م ناخۆشه‌و هه‌م تێچووه‌كه‌ی زۆر گرانه‌و له ئێستادا ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه به‌مشێوه‌یه ده‌درێت به تۆڕینه‌ی چاو، ته‌نیا چه‌ند سه‌د پیكسێل ده‌بێت. بیناییه‌كی ئاسایی زیاتر له چه‌ندین ملیۆن پیكسێله. چاره‌سه‌ری جه‌نه‌تیكی تێكچوونی تۆڕێنه ساده نییه چونكه زیاتر له 250 جۆر بازدانی جه‌نه‌تیكی ده‌بنه هۆی ئه‌م حاڵه‌ته. نزیكه‌ی 90%ی ئه‌م بازدانانه خانه‌كانی وه‌رگری ڕووناكی تۆڕینه ده‌كوژن. له‌و توێژینه‌وه‌ی كه له زانكۆی بێركلی كراوه توانرا 90%ی ئه‌م حاڵه‌تانه چاره‌سه‌ر بكرێن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure