28/3/2019 03:53 PM

لەگەڵ دەستەی كوردستانی كار لەسەر پڕۆژەیەكی گرنگ دەكەین ئەویش دامەزراندنی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی-یە

پڕۆفیسۆر هارتموت كووێل  (Prof. Hartmut Quell)  سەرۆكی پەیمانگەی فێڵسبەرگەری ئەڵمانی رایگەیاند: لەگەڵ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، كار لەسەر پڕۆژەیەكی زۆر گەورە و گرنگ دەكەین كە ئەویش دامەزراندنی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی-یە.

پڕۆفیسۆر هارتموت كووێل سەرۆكی پەیمانگەی فێڵسبەرگەری ئەڵمانی لە دیدارێكدا راشیگەیاند: لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانماندا لەگەڵ دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، ئێستا كار لەسەر پڕۆژەیەكی زۆر گەورە و گرنگ دەكەین كە ئەویش دامەزراندنی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی-یە، بۆ ئەوەی بتوانین بە ستانداردێكی ئەڵمانی و ئەوروپی، زانكۆیەكی ئاستبەرز لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنین. وتیشی: ئێمە بەشدار دەبین لە دامەزراندنی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی، هەروەها كار لەسەر ناردنی ستافی ئەكادیمی و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لە بوارە جیاوازەكاندا دەكەین. باسی لەوەشكرد "بەدڵنیاییەوە زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی، خزمەتێكی بەرچاو پێشكەشدەكات و گرنگییەكی زۆری دەبێت لە بواری زانستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا".

شایانی باسە پەیمانگەی فێڵسبەرگەری ئەڵمانی، پەیمانگەیەكی ئەكادیمی باوەڕپێكراوە لە ئەڵمانیا و ئەوروپا. پڕۆژەی ئەكادیمی و توێژینەوەی زانستی لە چەندین وڵاتدا هەیە. ماوەی 3 ساڵیشە لەگەڵ  دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، پڕۆژەی هاوبەش و توێژینەوەی زانستی هەیە. لەوانەش پڕۆژەی هۆكارەكانی دروستبوونی ململانێی سیاسی، پڕۆژەی نووسینەوە و كۆكردنەوەی مێژووی پێشمەرگە. هەروەها پەیمانگەی فێڵسبەرگەری ئەڵمانی بە زۆربەی ستافەكەیەوە ئامادەیە بەشدار بێت لە كردنەوەی زانكۆی ئەڵمانی-كوردستانی لە هەرێمی كوردستان.

ڕاگەیاندنی دەستەی كوردستانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved