له‌زۆر شوێنی جیهان واباوه كه هه‌ر ڕۆژێك حه‌مام بكرێت. هه‌رچه‌ند له ڕوانگه‌ی پزشكییه‌وه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی خۆشتن پێویست نییه. حه‌مامكردن زۆر قازانجی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌و بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی پێویسته كه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام خۆیان بشۆن. خۆشتن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێش و چاره‌سه‌ری ده‌رمانیش باشه. حه‌مام، دووشی هه‌ڵم، سۆناو جۆره‌كانی دیكه‌ی خۆشتن ده‌توانن ئه‌م سوودانه‌یان هه‌بێت: *باشتركردنی توانایی كۆئه‌ندامی به‌رگری *كه‌مكردنه‌وه‌ی ئێشی ماسولكه‌و ژان *كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان *زیادكردنی گه‌ڕانی خوێن *باشتركردنی توانایی چڕبوونه‌وه *كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوویه‌تی *باشتركردنی هه‌ناسه‌كێشان سابوون و شامپۆكان ده‌بنه هۆی وشكبوونی پێست و مووه‌كان كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی قڵیشانی پێست. تا زۆرتر ئه‌و مادده خاوێنكه‌رانه به‌كاربهێنن وشكبوونی پێست خێراتر ده‌بێت. جگه له‌مه وشكبوونی پێست په‌یوه‌ندی به كه‌شوهه‌وای شوێنی ژیان و جۆری پێستیش هه‌یه. ئه‌گه‌ر له‌دوای خۆشتن هه‌ستده‌كه‌ن كه پێستتان پته‌وتر بووه هی ئه‌وه نییه كه پاكبوونه‌وه به‌ڵكو هی ئه‌وه‌یه كه پێستتان وشكتر بووه. ئه‌وه‌ی كه پێویسته له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ندجار خۆتان بشۆن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌وه هه‌یه كه بۆ خاوێنی و هه‌بوونی هه‌ستێكی باش پێویسته كه چه‌ندجار خۆتان بشۆن و هاوكات وشكبوونی پێستیشتان له‌به‌رچاو بگرن. به‌پێی پێشنیاره پزیشكییه‌كان خۆشتن بۆ جارێك یان دوو جار له هه‌فته‌یه‌كدا به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تیترین قازانجه پزیشكییه‌كانی خۆشتن بگات به كه‌سه‌كان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure