شكاندنی سه‌رخه‌وێك له نیوه‌ڕۆدا نه ته‌نیا بۆ بردنه‌سه‌ری ئاستی وزه‌تان یارمه‌تیده‌ره به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیش دابه‌زێت. گروپێك له توێژه‌رانی یۆنانی ده‌ڵێن كه خه‌وێكی كورت له نیوه‌ڕۆدا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن. د.مۆنالیس كالیستراتۆس یه‌كێك له توێژه‌ران ده‌ڵێت "خه‌وی نیوه‌ڕۆ ئاستی په‌ستانی خوێن دێنێته‌خوار. بۆ وێنه كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و كحول په‌ستانی خوێن 3 تا 5 میلیمه‌تری جیوه ده‌هێننه‌خوار. ئه‌و خه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی هاوشێوه‌ی هه‌یه". له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، لێكۆڵه‌ران له‌گه‌ڵ 212 به‌شداربوو كاریان كرد كه مامناوه‌ندی په‌ستانی خوێنیان 129.9 بوو. مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی به‌شداربووان 62 ساڵ بوو و نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواریان جگه‌ره‌یان ده‌كێشا یان شه‌كره‌ی جۆری دوو یان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یان بوو. بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه هۆكاری دیكه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی په‌ستانی خوێن دانانێت، توێژه‌ران هۆكاره‌كانی ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌زی بایۆلۆجیكی، به‌كارهێنانی ده‌رمان و شێوه‌ی ژیانی به‌شداربووانیان له‌به‌رچاو گرت. دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن به‌كاریده‌هێنن جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه. له ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕۆژدا سه‌رخه‌وێك ده‌شكێنن په‌ستانی خوێنیان 5.3 mm Hg داده‌به‌زێت وه‌ك توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌م كاریگه‌رییه هێنده‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن یان گۆڕانكارییه‌كانی دیكه‌ی شێوه ژیان به‌سووده. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure