یه‌كێك له باوترین خواردنه‌كانی ئه‌م ساڵانه ئاڤۆكادۆیه كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان و مادده كانزاییه‌كان و سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی چه‌ورییه ته‌ندروسته‌كان. زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌نكی میوه‌كه فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام توێژه‌ران له زانكۆی پێنسیلڤانیا له‌سه‌ر قازانجی ده‌نكی ئه‌م میوه‌یه توێژینه‌وه‌یان كردووه‌و به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه تایبه‌تمه‌ندی دژه‌هه‌وی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ره‌نجامه به‌ته‌واوه‌تی پشتڕاست بكرێته‌وه ده‌كرێت له داهاتوودا ده‌نكی ئا‌ڤۆكادۆ بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت، چونكه هه‌ردوو جۆر نه‌خۆشییه‌كه ده‌بنه هۆی هه‌وكردنێكی زۆر. ئه‌وه‌ی كه ده‌نكی ئا‌ڤۆكادۆ ئه‌م سووده‌ی هه‌یه بۆ توێژه‌ران شتێكی سه‌یر نه‌بوو چونكه ماده‌یه‌ك به‌ناوی پۆلیفێنۆلی تێدایه. پۆلیفێنۆله‌كان مادده‌یه‌كی سروشتین كه دژه‌ئۆكسیدانتن و ده‌بنه هۆی پارێزگاری له جه‌سته له‌ئاستی خانه‌ییدا. جگه‌له‌مه چه‌ندین جۆری جیاجیا له فیتۆكیمیاییه‌كان له‌م ده‌نكانه‌دا هه‌یه. پێشتریش له ده‌یه‌ی ڕابردووه توێژه‌رانی زانكۆی پێنسیلڤانیا پێكهاته‌یه‌كیان له ئا‌ڤۆكادۆ ده‌رهێناو شله‌یه‌كیان لێ دروستكرد كه وه‌ك ڕه‌نگێكی سروشتی به خواردنی دیكه زیاد ده‌كرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure