30/3/2019 09:42 AM

وه‌رزشی خۆڕاگری مه‌ترسی نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌

قه‌ڵه‌وی یه‌كێك له‌ كێشه‌ جیهانییه‌كانی ته‌ندروستییه‌و پێویسته‌ كه‌ هه‌رچی زووتر بیر له‌ چاره‌سه‌ری بكرێته‌وه‌ تاوه‌كو له‌ به‌رامبه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی چه‌وری جگه‌رو شه‌كردا پارێزراو بین.

نزیكه‌ی 94%ی كه‌سانی قه‌ڵه‌و نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردن له‌و ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌ی له‌ش و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌توانێت به‌باشی گلوكۆزی خوێن ڕێكبخات. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی مه‌ترسی شه‌كره‌ی جۆری دوو و له‌ئاكامدا زیانگه‌یشتنی ده‌ماری و زیانگه‌یشتن به‌ گورچیله‌كان. هه‌رچه‌ند ده‌زانین كه‌ جموجوڵی جه‌سته‌یی ڕێگه‌یه‌كی باشه‌ بۆ ڕێگری له‌م نه‌خۆشییانه‌ به‌ڵام ڕێژه‌ی جمجوڵ یان وه‌رزشكردن و كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر ڕوون نییه‌ بۆمان.

وه‌رزشی خۆڕاگری له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانێت چه‌وری پاشه‌كه‌وتكراو له‌ناو جگه‌ردا كه‌مبكاته‌وه‌و كۆنترۆڵی گلوكۆزی خوێن باشتر بكات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌سه‌ر مشكی قه‌ڵه‌و كراوه‌، ڕاهێنانی خۆڕاگری له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ماوه‌ی وه‌رزشه‌كه‌ كه‌متر له‌وه‌ش بێت پێكهاته‌ی چه‌ورییه‌كانی ناو له‌ش بگۆڕێت، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌وری پاشه‌كه‌وتبووی ناو جگه‌ردا كه‌مبكاته‌وه‌و گلۆكۆزی ناو خوێن ڕێكبخات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وكاره‌ نه‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی كێشی له‌شیش. ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌ ده‌ریده‌خات كه‌ ڕاهێنانی خۆڕاگری له‌وانه‌یه‌ ڕێگه‌یه‌كی خێراو كارا بێت بۆ دابه‌زاندنی مه‌ترسی نه‌خۆشی چه‌وری و شه‌كره‌ له‌ كه‌سانی قه‌ڵه‌ودا.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved